رووداو دیجیتاڵ
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر داوا لە هاونیشتمانییان دەکات پارە بە هیچ نووسینگە و شوێنێک نەدەن بۆ وەرگرتنی ڤیزەی گەشتیاریی ئەمریکا. دەشڵێت، دەبێت ئەو کەسەی داوای ڤیزەی گەشتیاریی ئەو وڵاتە دەکات بۆ کارمەندی کۆنسوڵخانەی بسەلمێنێت کە دەگەڕێتەوە.
رۆژی سێشەممە، 26ـی ئەیلوولی 2023، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەبارەی وەرگرتنی ڤیزەی گەشتیاریی وڵاتەکەوە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "یه‌كێك له‌و هه‌ڵه تێگه‌یشتنه باوانه‌ی لەباره‌ی ڤیزه هه‌یه ئه‌وه‌یه، كه پێدانی پاره به بریكار، بۆ نموونه، بریكاری نووسینگه گه‌شتیارییه‌كان، ده‌بێته هۆی به‌ده‌ستهێنانی ڤیزه‌ی ئه‌مریكا، به دڵنیایی ته‌واوه‌وه نه‌خێر".
کۆنسوڵخانەکە دەڵێت، پارەی ڤیزەی گەشتیاریی ئەمریکا 185 دۆلارە و لە هەموو جیهان هەمان نرخە و لەکاتی وەرگرتن یان رەتکردنەوەی وەرگرتنی ڤیزە پارەکە ناگەڕێندرێتەوە. دەشڵێت، "له راستیدا پڕۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی پێشكێشکردنی داواكاری بۆ ڤیزه هێنده ئاسانه كه پێویست ناكات كه‌سی به كرێ بۆ بگریت كه بۆت پڕبكاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری ڤیزه‌ی گه‌شتیاری له رێی چاوپێكه‌وتنه‌وه ده‌بێت. ئه‌و كارمه‌نده‌ی كه چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات بڕیار ده‌دات له‌وه‌ی كه شیاوی وه‌رگرتنی ڤیزه‌كه‌یت، ئەوەش له كاتی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌بێت".
بۆ وەرگرتنی ڤیزەی گەشتیاریی ئەمریکا، کۆنسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر رێنوێنیی هاونیشتمانییان دەکات و دەڵێت، "ئامۆژگاریی ئێمه بۆ ئێوه ئه‌مه‌یه؛ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكاری پێشكێش ده‌كه‌ن پێویسته بێ كه‌موكوڕی پیشانی بده‌ن كه به هۆی خێزان، هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و داراییه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه به شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیانەوە و له رێگەی ئه‌مه‌وه ئه‌وه پیشانی كارمه‌ندی ڤیزه‌كه بده‌ن كه مانه‌وه‌كه‌یان له ئه‌مریكا كاتی ده‌بێت و دەگەڕێنەوە".
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکێک لەو 10 وڵاتەیە کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی دەکەن. ساڵی رابردوو، 48 ملیۆن و 400 هەزار گەشتیار چووبوونە فەرەنسا و بەو جۆرەش ئەو وڵاتە ئەوروپییە لە ریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەدا بوو کە زۆرترین گەشتیار روویان تێکردبوو.
سەردانی گەشتیاران بۆ وڵاتانی دیکە بەم جۆرە بووە:
مەکسیک: 31 ملیۆن و 900 هەزار گەشتیار
ئیسپانیا: 31 ملیۆن و 200 هەزار گەشتیار
تورکیا: 29 ملیۆن و 900 هەزار گەشتیار
ئیتاڵیا: 26 ملیۆن و 900 هەزار گەشتیار
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: 22 ملیۆن و 100 هەزار گەشتیار
یۆنان: 14 ملیۆن و 700 هەزار گەشتیار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ