لە ورمێ منداڵێکی سێ ساڵان بەهۆی پەلاماری سەگەوە گیانیلەدەستدا

26-10-2023
سینا سۆما
نیشانەکردن سەگی بێلانە رۆژهەڵاتی کوردستان
A+ A-
 
هەولێر دیجیتاڵ 

لە گەرەکی شاهیدی شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە دەکەوێتە سەر رێگەی ئەنهەر، بەهۆی پەلاماری سەگی بێلانەوە منداڵێکی سێ ساڵان گیانیلەدەستدا.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، منداڵێکی سێ ساڵان لە کاتی یاریکردن لە کۆڵانی ماڵەکەیان، چەند سەگێکی بێلانە پەلاماری دەدەن و بە سەختی برینداری دەکەن.
 
شایەتحاڵێک لەو بارەیەوە بە رووداوی رایگەیاند، "منداڵەکە لە چەندین شوێنی جەستەیەوە وەک سەر و دەست، گەروو، سک و پێیەکانی بریندار ببوو و خوێنی زۆری لەبەر رۆیشتبوو."
 
منداڵەکە لە لایەن دانیشتووی گەڕەکەوە لە دەست سەگەکان دەردەهێنرێت و دەبرێتە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی شارەکە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیان لەدەستدەدات.
 
فەرزین رەزازادە، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی ورمێ ئەمرۆ پێنجشەممە، 26-10-2023، لەبارەی رووداوەکە رایگەیاند، منداڵێکی سێ ساڵان لە گەرەکی شاهیدی ورمێ بەهۆی پەلاماری سەگەوە بە سەختی بریندار ببوو. دوای ئاگادارکردنەوەیان، تێمێکی فریاکەوتن چوونە شوێنی رووداوەکە، بەڵام پێشتر خەڵکی گەڕەکەکە خۆیان منداڵەکەیان بردبووە نەخۆشخانە.
 
فەرزین رەزازادە گوتی، "بەداخەوە منداڵەکە لە رێگەی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەدا بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا."
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری فریاکەوتنی ورمێ، لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکەوە دەستیپێکردووە.
 
ماوەیەکە ژمارەی سەگی بێلانە لە شاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رووی لە زیاد بوون کردووە، بە هۆیەوە چەندین رووداوی پەلاماردان و گەستن لەلایەن ئەو سەگانەوە هەبووە. هاووڵاتیانی شاری ورمێ داوا دەکەن، شارەوانی ئەو سەگانە لە شەڵتەرێک کۆبکاتەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنجێک لە عەلوەی سلێمانی خەریکی کارکردنە

عەلوەی سلێمانی: بەهۆی گرانیی کارەباوە رۆژانە 3 بۆ 4 تۆن سەوزە و میوە فڕێ دەدەین

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرانیی نرخی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکان کارپێبکەن، بەو هۆیەشەوە رۆژانە سێ بۆ چوار تۆن سەوزە و میوەیان خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن