لە بنەسڵاوە منداڵێکی 9 ساڵان قوتوو کۆ دەکاتەوە و براکەشی خەریکە کوێر دەبێت

26-11-2025
ڤەژین موراد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە گەڕەکێکی شارۆچکەی بنەسڵاوە، لەنێو خانوویەکی تەواونەکراودا، خێزانێک لەگەڵ هەژاری و نەخۆشیدا دەجەنگن. پاڵەوانی بچووکی ئەو ماڵە ناوی "ئیبراهیم"ـە، تەمەنی تەنیا 9 ساڵە، بەڵام چارەنووس وایکردووە لەو تەمەنە نایاساییەدا شان بداتە بەر کارکردن.
 
باوکی ئیبراهیم کرێکارە و رۆژانە کەمتر لە 10 هەزار دینار پەیدا دەکات، ئەوەش بەشی پێداویستییەکانیان ناکات. بۆیە ئیبراهیم دوای تەواوبوونی قوتابخانە، بە کۆڵانەکاندا دەگەڕێت و قوتووی فڕێدراو کۆدەکاتەوە تاوەکو بەشێک لە خەرجیی ماڵەوە دابین بکات.
 
خەمی گەورەی نەرمین فەتاحی دایکیان، تەنیا نان نییە، بەڵکو تەندروستیی کوڕە گەورەکەیەتی. بەڵام چیرۆکی ناخهەژێنی کوڕە بچووکەکەیشی دەگێڕێتەوە کاتێک داوای 20 هەزاری کردووە بۆ جلوبەرگ، بەڵام هەزار دیناریشی نەبووە پێی بدات. 
 
نەرمین فەتاح، دایکی ئیبراهیم دەڵێت: "گەنجەکان چوون جلوبەرگ بکڕن بۆ خۆیان، هاتەپێشەوە گوتی دایکە 20 هەزار، گوتم بەخوا رۆڵە هەزار دیناریشم بۆ پەیدا نابێت، دایکم مووچەیەکی باوکمی هەیە، 5 هەزاری پێیدا لەگەڵیان رۆی، بەڵام کە هاتەوە قوڕگم پڕ فرمێسک بوو هەموویان عەلاگە جلیان پێبوو، منداڵەکەی من نەبێت."
 
سیروانی تەمەن 15 ساڵ، بە دەست نەخۆشیی تەنکبوونەوەی گلێنەی چاوەوە دەناڵێنێت. بەهۆی ئازاری زۆر و کەمبینینەوە، سیروان لە خوێندن دابڕاوە. ئەو دەڵێت: پارەی زۆری دەوێت بۆ نەشتەرگەری، ئێمەش نیمانە. 
 
دکتۆر وەفا هۆشداری دەدات کە ئەگەر بەزوویی چارەسەر نەکرێت، سیروان بینایی لەدەست دەدات.
 
ئێستا ئەم خێزانە چاویان لە ئاسمان و دەستی خێرخوازانە بۆ ئەوەی رووناکی بۆ چاوەکانی سیروان بگەڕێننەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.