رووداو دیجیتاڵ
بەهای دینار زیاتر دابەزی و ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا، 100 دۆلار لە هەولێر گەیشتە 154 هەزار دینار و لە سلێمانی 155 هەزار دینار.
حاجی سابیر باواجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاڵۆگۆڕی دراو لە هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "100 دۆلار بەرامبەر 154 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت".
بە گوتەی باواجی، دوێنێ لەکاتی داخرانی بازاڕدا 100 دۆلار بەرامبەر 152 هەزار دینار بووە.
ئەمڕۆ لە سلێمانی 100 دۆلار بە 155 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ هێرش دژی ئێران، بەهۆکاری دابەزینی بەهای دینار دادەنرێت، ئەمە بە گوتەی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاڵۆگۆڕی دراو لە هەولێر.
بەهای دراوەکانی دیکە ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:
100 یۆرۆ: 181 هەزار دینار
100 پاوەند: 200 هەزار دینار
هەزار کرۆنی سوێدی: 137 هەزار و 500 دینار
100 دۆلار: 11 ملیۆن و 750 هەزار تمەن
100 دۆلار: 4 هەزار و 200 لیرەی تورکیا
ملیۆنێک لیرەی سووریا: 108 هەزار دینار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ