دوو کوردی ئێزدیی رفێندراو گەڕێندرانەوە باشووری کوردستان

27-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئازادکردنیان، دوو کوردی ئێزدیی رفێندراو گەڕێندرانەوە باشووری کوردستان و لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدەوە رادەستکرانەوە.
 
سەراب ئیلیاس، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ژنانی ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعش لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی نیسانی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوو گەنجی ئێزدی کە  پێشتر لە منبج لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات ئازاد کرابوون، ئەمڕۆ بە فەرمی لە دەروازەی سنووری رەبیعەوە رادەستی هەواڵگریی عێراق کرانەوە.
 
دیار عەلی رەفۆ لە 23ی تشرینی یەکەمی 2024 و عوسمان خەیرۆ لە 12ین ئاداری  ئەمساڵ ئازادکراوە 
 
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ژنانی ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعش، کە لە پڕۆسەی رادەستکردنەوەکەدا لەسەر سنوور ئامادەبوو، گوتی، "دیار عەلی رەفۆ خەڵکی کۆچۆیە و لەدایکبووی ساڵی 2003یە، عوسمان خەیرۆ لەدایکبووی ساڵی 2006ـە و خەڵکی گوندی وەردییە لە گرعوزێر، ئەمانە ساڵی 2014 لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرابوون."
 
 
سەراب ئیلیاس ئاماژەی بەوەش کرد، دیار ئێستا خێزانەکەی لە کەمپی قادیە لە پارێزگای دهۆک، عوسمانیش خێزانەکەی گەڕاونەتەوە شنگال، "بەداخەوە لە ئۆپەراسیۆن و بۆردوومانەکاندا دیار قاچێک و عوسمانیش دەستێکی قرتاوە. ئەمڕۆ هەردووکیان لە دەروازەی سنووریی رەبیعە رادەستی کەسوکارەکانیان کرانەوە.
"
بەگوێرەی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان، داعش لە ئابی 2014دا 6417 کوردی ئێزدیی رفاند، تاوەکو ئێستا لانیکەم 3585یان رزگار کراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.