لە تێکساس دوو گەنجی کورد بە دەستی سێ گەنجی دیکەی کورد کوژران

27-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ویلایەتی تێکساسی ئەمریکا، سێ گەنجی کورد تەقە لە سێ گەنجی دیکەی کورد دەکەن و دووانیان گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بریندارە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی نیسانی 2025، غەریب مەجید، پەیامنێری رووداو لە زاخۆ رایگەیاند، کاژێر 06:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ بە کاتی هەولێر و نزیکەی 10:00ـی شەو بە کاتی ئەمریکا، دوو گەنجی زاخۆیی بە دەمانچە لەلایەن سێ کەسی دیکەی کوردی خەڵکی زاخۆ کوژران، ئێستا تەرمەکەیان لە دادپزیشکییە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و بڕیارە کاژێر 09:00ـی ئەمشەو راپۆرتی پزیشکی و پۆلیس لەسەر رووداوەکە بڵاوبکرێنەوە.
 
ئەو دوو گەنجەی کوژراون یەکێکیان ناوی ئەیاز سندییە و ئەوی دیکە ناوی ئومێد سندییە، بریندارەکەش ناوی هەردەم سندییە، لە ئارلینگتنی سەر بە ویلایەتی تێکساس ژیاون و هەرسێکیان خوێندکاری قۆناخی یەکەمی زانکۆ بوون.
 
 
کەسوکاری ئەو دوو گەنجەی کە کوژراون بە رووداویان گوت، ئومێد و ئەیاز لەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی هەردەم سندی لە بەنزینخانەیەک بە ناوی (کویکتريپ) کە نزیک ماڵیانە خەریکی داگرتنی بەنزین بوون، ئەو سێ کەسە دەستڕێژی گولـلەیان لە هەرسێکیان کرد، هەر ئەوکات ئەیاز و ئومێد گیانیان لەدەستدا و هەردەمیش بریندار بوو.
 
هەروەها بەپێی زانیارییەکانی رووداو کە لە کەسوکاری کوژراوانی وەرگرتووە، سێ تاوانبار بوون، دوویان گیراون و سێیەمیان رایکردووە، تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە و پۆلیس خەریکی لێکۆڵینەوەیە. کەسوکاریان دەڵێن، "هیچ کێشەیەکی خێزانی و کۆمەڵایەتییان لەگەڵ خێزانی ئەو گەنجانە نەبووە، هەموویان خزم و دانیشتووی یەک گوندن."
 
دوای تەواوبوونی رێکارەکان و لێکۆڵینەوە تەرمی ئەو دوو گەنجە دەگەڕێندرێتەوە کوردستان و لە زاخۆ بە خاک دەسپێردرێن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.