ئاگر لە رێستۆرانتێکی هەولێر کەوتەوە؛ خاوەنەکەی دەڵێت 400 هەزار دۆلار زیانی کردووە

27-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لە رێستۆرانتێکی سەر رێگەی پیرمام کەوتەوە. بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، "دوای سێ کاژێر توانیمان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەین."
 
رۆژی یەکشەممە، 27ـی نیسانی 2025، شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، هەموو هەوڵی ئێمە بۆ ئەوە بوو کە ئاگرەکە تەشەنە نەسێنێت بۆ دەوروبەر و هیچ کام لە خانووەکانی دەوروبەری رێستۆرانتەکە نەسووتێت، چونکە رێستۆرانتەکە لە نێو گوندێکی گەشتیاری دایە.
 
بە گوتەی شاخەوان سەعید، بەهۆی گەورەیی ئاگرەکە و بە هەوڵی کارمەندانی بەرگریی شارستانی و بەکارهێنانی 11 ئۆتۆمبێل تواندرا دوای سێ کاژێر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
 
بە گوێرەی زانیارییەکانی فەرهاد دۆڵەمەڕی، پەیامنێری رووداو، ئاگرەکە لە نزیک کاژێر 05:30ـی ئێوارە روویداوە، رێستۆرانتەکە ناوی گەمیڤانە، دەکەوێتە سەر رێگەی پیرمام، خاوەنی چێشتخانەکە گوتوویەتی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە شۆرتی کارەبا بووە.
 
هەر بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو کە لە خاوەنی رێستۆرانتەکەی وەرگرتووە، زیانەکانی ئەم ئاگرە بە 400 هەزار دۆلار دەخەمڵێندرێن، تەنیا زیانی مادی هەبوو هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.