کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان [لای راست] و ئهبراهام حەمادە، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا.
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئهبراهام حەمادە، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.
دەشڵێت، هەردوولا دەربارەی کاریگەری و لێکەوتەکانی دۆخەکە، بەتایبەتی لەسەر عێراق و هەرێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییەوە. لەمبارەیەوە "جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی پشتیوانییەکانی کۆنگرێس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات، "رۆڵى هەرێمی کوردستان له پاراستنی ئارامی و سهقامگيريدا، دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانيان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکە بوو".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ