نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات: حکومەتی نوێ وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەل بێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات بە بۆنەی راسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دەڵێت: هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.
 
شەوی دووشەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی ئێکس دا ئاماژەی بەوە کردووە، "پیرۆزبایی لە برای بەڕێز عەلی زەیدی دەکەین بۆ بەربژێرکردن و ڕاسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەرکەکانیدا بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی گشتگیر کە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی گەلەکەمان بێت لە سەرتاسەری عێراقدا و کار بکات بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و ئاودەانی".
 
"پشتگیریی خۆمان بۆی و کارکردن لەگەڵیدا دووپات دەکەینەوە لە پێناو داهاتوویەکی باشتر بۆ هەموو عێراقییەکان"، لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی وا دەڵێت.
 
چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان لە کۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەدا بە فەرمی بەربژێرکردنی عەلی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقی راگەیاند و دواتر لەلایەن سەرۆککۆمارەوە راسپێردرا بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق. سەرۆکوەزیران دەبێت لە ماوەی 30 رۆژدا کابینەکەی پێشکەشی پەرلەمان بکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە