لە دووکان 30 خوێندکار لە سەیراندا بەهۆی خۆراکەوە ژەهراوی بوون

27-05-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی"122" رایگەیاند، 30 خوێندکاری پەیمانگە، کە بۆ سەیران چووبوونە دووکان، بەهۆی خۆراکەوە ژەهراوی بوون.
 
رۆژی شەممە، 27-05-2023 سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی"122" بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "30 خوێندکاری پەیمانگەی قەیوان، سەردانی سەیرانگەی دووکانیان کردووە و بەهۆی خۆراکەوە تووشی ژەهراویبوون بوون."
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی، ئەو 30 خوێندکارە خواردنیان لەگەڵ خۆیان بردووە و دەڵێ "رەنگە بەهۆی گەرمی و ساردی خواردنەوە ژەهراوی بووبن."
 
لەبارەی تەندروستیی خوێندکارەکان، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی گوتی، ئاگاداری رەوشی تەندروستیان نین، چونکە ئەوان لە نەخۆشخانەی دووکانن و ئەمبیوڵانسیان بۆ ناردوون بۆ ئەوەی هەموویان رەوانەی نەخۆشخانەی شار بکرێن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژینگەی پارێزگای ورمێ دەڵێت، ئاستی پیسیی هەوای شارەکەی گەیشتووەتە 161 پلە.

هەوای ورمێ "بۆ هەموو کەسێک" مەترسیدارە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی پارێزگای ورمێ رایدەگەیێنێت، بۆ دووەمین رۆژ لەسەریەک هەوای شاری ورمێ لە دۆخی "ناتەندروست"ـدایە و ئاستی پیسییەکەی گەیشتووەتە 161 پلە. دەشڵێت، دۆخەکە بۆ هەموو توێژەکان مەترسیدارە.