سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور لەلایەن هەسەدەوە دەستگیر کرا

28-08-2023
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی خۆجێی رۆژئاوای کوردستانەوە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، ئەبوو خەولە، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ەوە دەستگیر کرا. 
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە رۆژئاوای کوردستانەوە دەست رووداو کەوتوون، رۆژی یەکشەممە 27ـی ئابی 2023، ئەبوو خەولە، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ەوە دەستگیر کرا. دەستگیرکردنی ئەبوو خەولە، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور لەلایەن هەسەدەوە بە پشتگیری هێزەکانی ئەمریکا بووە. 
 
لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو فەرماندەیە و هۆکارەکەی، هێزەکانی سووریای دیموکرات تائێستا هیچ روونکردنەیەکیان بڵاونەکردووەتەوە.
 
دوای دەستگیرکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازیی دێرەزوور، میدیای سەر بەو فەرماندەیەش لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرەوە داخراوە و بەپێی زانیارییەکان، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەمان میدیا لە شاری حەسەکە، ئەحمەد ئەلعەجوور و ژمارەیەک رۆژنامەڤانیش دەستگیر کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.