چارەنووسی ژمارەیەک ئەندامی 'هێزی دووپشک' ئاشکرا دەکرێت

27-08-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ دەڵێت، کۆمەڵێک ناویان بۆ دەزگای ئاسایشی سلێمانی ناردووە تاوەکو بتوانن خێزانەکانیان ببیینن و ئەمڕۆ ناوی 15 کەسیان بۆ ناردوونەتەوە، وارێککەوتوون کە ناوی دەستگیرکراوانی دیکەشیان بۆ بنێرن.
 
رۆژی چوارشەممە، 27-08-2025، سلێمان سندی، گوتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ژمارەیەک ناو لەلایەن دایک و باوکی دەستگیرکراوان و هەندێکیش لەلایەن بەرەی گەلەوە بۆمان نێردرابوون، تاوەکوو بۆ دەزگای ئاسایشی سلێمانییان بنێرین و سۆراخیان بکەین، لەو ژمارەیە سبەی بەشێک لە دەستگیرکراوان رێگە بە خێزانەکانیان دەدرێت تاوەکو بیانبینن".
 
گوتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ گوتی، ئێستا وەکو قۆناخی یەکەم 15 ناویان بۆ ناردووین کە خێزانەکانیان دەتوانن سەردانیان بکەن و وا رێککەوتووین کە بەردەوام بێت و هەموویان بتوانن کەسوکاریان ببینن.
 
دەستەی مافی مرۆڤ لە راگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "ژمارەیەک ناوی ونبوومان بۆ هاتبوون، وەکو دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، ئاراستەی دەزگای ئاسایشی سلێمانیمان کردبوون، وەڵامیان داینەوە و وەکو قۆناخی یەکەم کەسوکاری ئەم ناوانەی خوارەوە دەتوانن بەیانی کاژێر 10:00 لە ئاسایش سەردانیان بکەن".
 
بەگوێرەی دەستەی مافی مرۆڤ ناوەکان بەم شێوەیەن:
 
1- گەرمیان محەممەدئەمین
2- سۆران عوسمان
3- سامان حەمەساڵح
4- گەیلان نەریمان عەزیز
5- شەهرام موحسین محەممەد
6- زانا کەریم
7- بابان ئەحمەد
8- هاوکار محەممەدئەمین
9- هەڵمەت خدر مەحموود
10- سابیر محەممەد جوامێر
11- کارزان محەممەد خدر
12- ئیدریس حامید نەسرەدین
13- محەممەد حامید نەسرەدین
14- محەممەد جەبار محەممەد
15- هاوکار عەبدولکەریم عوسمان
 
بەرەبەیانیی رۆژی 22-08-2025 هێزەکانی دژەتیرۆر، کۆماندۆ و ئاسایشی سلێمانی، بۆ دەستگیرکردنی "چەند داواکراوێک" هەڵیانکوتایە سەر هۆتێل لالەزار لە شاری سلێمانی و دوای زیاتر لە سێ کاژێر رووبەڕووبوونەوە، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای و ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزی دووپشک دەستگیر کران.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.