رووداو - هەولێر
لە زاخۆ پیاوێک بەناوی عەبدولوەهاب تاوەکو ئێستا 70 کوردی ئێزدی لە دەستی داعش رزگارکردووە کە لەنێویاندا چەندین ژن و منداڵ هەبوون، دوای رزگارکردنیان رادەستی پێشمەرگەی کردوون.
عەبدولوەهاب دەڵێت، هەڤاڵ و دۆستی زۆرە کە یارمەتییان داوە، بەشێکی شێخە عەرەبەکانیش کە مرۆڤدۆستبوونە لەو کارەدا هاوکارییان کردووە.
بەشێک لەوانەی عەبدولوەهاب رزگاریکردوون، ئێستا لە دەرەوەی کوردستان دەژین، قاسم شەمۆ یەکێکە لەوانە، کە عەبدولوەهاب لە مانگی ئایاری 2015 لەگەڵ خێزانەکەی لەدەستی داعش رزگاریکردووە و دواتر بۆ ئەڵمانیا کۆچی کردووە.
کەسوکاری رزگاربووان نازانن چۆن سوپاسی عەبدولوەهاب بکەن، دەڵێن، یارمەتی، دڵسۆزی و دلۆڤانی ئەو پیاوە لەبیرناکەین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ