رووداو دیجیتاڵ
بەپێی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ناوچەی 12یەمی کەشوهەوای تورکیا (کە تایبەتە بە باکووری کوردستان)، لە زۆربەی پارێزگاکانی باکووری کوردستان بەفر و باران بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت.
وەک راگەیێندراوەکە ئاماژەی پێکردووە، با بە خێراییەکی مامناوەندیش لە باشوورەوە هەڵدەکات و بەشی زۆری باکووری کوردستان دەگرێتەوە.
شەوانە لە پارێزگاکانی قارس و ئەردەخان پلە گەرمی بۆ 1 پلەی سیلیزی دادەبەزێت. هەروەها لە ئەرزەڕۆم پلەی گەرمی سفرە، لە ئاگری 1، لە ئەرزینجان 4، لە ئیدر 5 و لە دێرسیم 6 پلەی سیلیزییە.
بە رۆژیشدا پلەی گەرمی لە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان بەم جۆرەیە؛ ئەرزنجان و دێرسیم 11، ئیدر 8، ئاگری 7، ئەرزەڕۆم و ئەردەخان 3 پلە.
باکووری کوردستان ئەمساڵ بە قەیرانی ئاودا تێپەڕبوو و بەشێک لە جووتیاران زیانی زۆریان کرد.
هەر بەهۆی قەیرانی کەمئاوی و گۆڕانی کەشوهەوا، ئاستی ئاو لە دەریاچەی وانی باکووری کوردستان دابەزیوە؛ ئەگەر بەراوردێکی نێوان دیمەنی ئێستا و پێش کەمکردنی ئاوەکەی بکرێت، بەئاسانی گۆڕانکارییەکان دەبینرێن، کە بەشێکی زۆری دەریاچەکە بووەتە وشکانی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ