لە شارەزوور مێرمنداڵێک جەڵتە لێیدەدات و دوای دوو رۆژ گیان لەدەست دەدات

27-12-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسی بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی شەهید رەئووف لە شارەزوو دەڵێت، چوارشەممەی رابردوو مێرمنداڵێک دوای نوێژ لە مزگەوتێکی گەڕەکی شارەوانیی قەزاکە جەڵتەی مێشک لێی دا و ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ هەینی، 27ـی کانوونی یەکەمی 2024، سامان سابیر، بەرپرسی بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی شەهید رەئووف لە قەزای شارەزوور بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رۆژی چوارشەممە، مێرمنداڵێک بە ناوی ژیوار لەتیف، تەمەن 16 ساڵ کە دانیشتووی گەڕەکی شارەوانیی قەزاکەمانن، گەیێندرایە لامان لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە. دوای جێبەجێکردنی رێکارە پزیشکییەکان، رەوانەی نەخۆشخانەی شارمان لە سلێمانی کرد و دوای پشکنینی پزیشکی دەرکەوت کە جەڵتەی مێشک لێیداوە."
 
سامان سابیر دەڵێت: "دوای دوو رۆژ مانەوەی لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکی لە نەخۆشخانەی شار، ئەمڕۆ ژیوار گیانی لەدەستدا."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنێکی بەخێوکردنی ماسی لە کرماشان.

سامانی ماسیی کرماشان: پێشبینی دەکەین ئەم ساڵ زیاتر لە 25 هەزار تۆن ماسیمان هەبێت

بەڕێوەبەری سامانی ماسیی پارێزگای کرماشان دەڵێ، پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ زیاتر لە 25 هەزار تۆن ماسی لە سنووری پارێزگاکە بەرهەم بهێندرێ؛ ئاماژە بەوەش دەکات، کرماشان خەریکە دەبێتە ناوەندێکی سەرەکیی بەخێوکردن و هەناردەکردنی ماسی لە ئێران.