چیرۆکی گەڕانەوەی "مردوویەک" بۆ نێو خێزانەکەی لە چەمچەماڵ؛ 8 ساڵ بێسەروشوێن بوو

27-12-2025
پێشەوا بەختیار
سەرکەوت محەممەد قسەی بۆ رووداو کرد و چیرۆکەکەی گێڕایەوە
سەرکەوت محەممەد قسەی بۆ رووداو کرد و چیرۆکەکەی گێڕایەوە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە ناحیەی شۆڕش، پیاوێک دوای 8 ساڵ بێسەروشوێنبوون، گەڕایەوە نێو خێزانەکەی. سەرکەوت محەممەد کە بەهۆی نەخۆشیی دەروونییەوە چووبووە بەغدا، ئێستا بە برینداری و جەستەیەکی ماندووەوە گەڕاوەتەوە و تەنانەت نازانێت لە کوێ بووە.
 
سەرکەوت محەممەد، تەمەن 42 ساڵ و دانیشتووی ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵە، باوکی چوار منداڵە. چیرۆکی ونبوونی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی 8ـی ساڵی 2017، کاتێک بۆ چارەسەری نەخۆشیی دەروونی رووی لە بەغدا کرد، بەڵام هەر لەوێ بێسەروشوێن بوو.
 
دوای گەڕانێکی زۆر و بێهیوایی، خێزانەکەی بەناچاری "وەفاتنامە"یان بۆ دەرکرد تاوەکو کاروباری یاسایی ماڵ و منداڵەکانی راپەڕێنن، بەڵام لە رۆژی 22-12-2025، ئەو "مردووە" بە زیندوویی گەڕایەوە ماڵەوە.
 
سەرکەوت بە جەستەیەکی ماندوو و دەروونێکی تێکشکاوەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "سەرمیان شکاند، بە ئاسن لێیان دام و بەبێ هۆکار گرتیانم؛ نازانم لە کوێ بووم."
 
ئازاد محەممەد، برای سەرکەوت باسی ساتی ونبوونی براکەی دەکات: "بردم بۆ لای دکتۆر، گوتی کاکە لەفە و چایەک دەخۆم، لەناکاو دیار نەما وەکو ئەوەی دەرزی بکەوێتە بەحرەوە. ناومان دایە هەموو شوێنێک، دادپزیشکی، فڕۆکەخانە و پۆلیس، بەڵام هیچ سۆراخێکی نەبوو."
 
ئەو سەرکەوتەی گەڕاوەتەوە، چیتر ئەو پیاوە نییە کە 8 ساڵ لەمەوبەر ماڵئاوایی لێکردن؛ شوێنەواری برین و ئەشکەنجە بە جەستەیەوە دیارە و تەندروستیی خراپە. ئێستا خێزانەکەی لە نێوان خۆشیی گەڕانەوەی و خەمی بژێوییدا دەژین، بەتایبەتی کە سەرکەوت و هاوژینەکەی و یەکێک لە منداڵەکانیشی خاوەن پێداویستیی تایبەتن و توانای دابینکردنی تێچووی پزیشکییان نییە.
 
برایەکی سەرکەوت سەبارەت بەو ماوەیە دەڵێت: "نازانین لە کوێ گیراوە، تەنیا ئەوەندە دەزانین سەقەتیان کردووە و ناردوویانەتەوە."
 
لە ماڵە بچووکەکەی سەرکەوت لە ناحیەی شۆڕش، تەنیا یەک پرسیار لە نێوان کەس و کارەکەیدا دەستاودەست دەکات: کێ ئەو 8 ساڵە تەمەنی سەرکەوتی دزی و کێ ئەم باوکەی بەم برینانەوە گەڕاندەوە؟

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."