رووداو لە حمس؛ چیرۆکی تەقینەوەی نێو مزگەوتەکە لە زاری گوتارخوێن و بریندارانەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ڤیڤیان فەتاح
نێو مزگەوتەکەی حمس دوای تەقینەوەکە
نێو مزگەوتەکەی حمس دوای تەقینەوەکە
A+ A-

رووداو - حمس

لە کاتی نوێژی هەینی لە مزگەوتێکی شاری حمس، کەسێکی نەناسراو خۆی کردە نێو نوێژخوێنان و چەند تەقینەوەیەک روویاندا. بەهۆیەوە 8 کەس کوژران و 22ی دیکەش بریندار بوون.
 
تەقینەوەکە لەنێو مزگەوتی "ئیمام عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب" لە شاری حمس روویدا. لە کاتی نوێژی هەینیی رۆژی 26ی ئەم مانگەدا و لەکاتێکدا نزیکەی 150 کەس بۆ نوێژی نیوەڕۆ ئامادە بوون، لە کاژێر 12:30 تەقینەوەکان روویاندا.
 
موهیەدین سەلوم، گوتارخوێنی مزگەوتەکە دەڵێت: "ئەمە مزگەوتی عەلەوییەکانە، بەڵام هیچ کێشەیەک لەنێوانماندا نییە، سوننە مەزهەبەکانیش لای ئێمە نوێژ دەکەن و منیش لە مزگەوتی ئەوان نوێژم کردووە."
 
گوتارخوێنەکە باسی ساتەوەختی تەقینەوەکە دەکات و دەڵێت: "دەنگی تەقینەوەکە بەهێز بوو، سەرەتا سەرسام بووین تاوەکو تێگەیشتم تەقینەوە روویداوە و خەڵک رایانکرد."
 
موهیەدین سەلوم ئاماژە بە پێکەوەژیانی ئایینزاکان لە شارەکە دەکات: "ئەوان لە نوێژدا دەستیان دەخەنە سەر یەکدی، بەڵام ئێمە دەستمان شۆڕ دەکەینەوە، تەنیا ئەمە جیاوازیمانە و بابەتێکی نوێ نییە. لە 2009ـەوە من گوتارخوێنی ئەم مزگەوتەم و من و شێخە هاوڕێکانم لەگەڵ یەکدیدا تەباین."
 
لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کاتیی سووریا لە رووداوەکە بەردەوامە و وەزارەتی تەندروستی پشتڕاستی کردەوە کە لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا 8 کەس کوژراون و 22 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
ئەحمەد ئیبراهیم، یەکێکە لە بریندارەکان و تازە لە نەشتەرگەری دەرچووە. ئەو هەموو رۆژێکی هەینی دەچێتە مزگەوتی گەڕەکەکەی خۆیان لە وادی زەهەب، بەڵام بۆ ئەو، ئەم هەینییە وەک هیچ رۆژێکی دیکە نەبوو.
 
ئەحمەد ئیبراهیم دەڵێت: "بەرکەوتەیەک بەر سەرم کەوت و پارچەیەکی تێدایە. کاتێک تەقینەوەکە روویدا خۆم لادا و سەرم داخست، بەڵام بەرکەوتەکە بەر سەرم کەوت؛ لە دەرگاکەوە چوومە دەرەوە و بینیم خەڵک رادەکەن."
 
لە گۆڕستانی شارەکە فرمێسکی کەسوکاری قوربانییان تێکەڵ بە باران بووە؛ دایک و هاوژینی قوربانییە گەنجەکان بە خەمەوە ماڵئاوایی دەکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزەکانی سەر بە دیمەشق جووڵەیان بە زرێپۆش کرد

هەسەدە: لە حەلەب بە مووشەک هێرشکرایە سەر بازگەیەکمان

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، رۆژی هەینی یەکێک لە بازگەکانیان لە نزیک گۆڕەپانی شێحان لە حەلەب بە ئاڕ پی جی کراوەتە ئامانج. هەسەدە گرووپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بە هێرشەکە تۆمەتبار دەکات و جەخت لە "دانبەخۆداگرتن" دەکاتەوە لەپێناو سەرخستنی گفتوگۆکانی هێورکردنەوەی دۆخەکە.