پێشبینی دەکرێ لە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان بەفر و باران ببارێت

28-01-2026
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا، پێشبینی دەکرێ ئەمڕۆ لە 10 پارێزگای باکووری کوردستان باران ببارێ و هۆشداری لە ئەگەری دروستبوونی لافاویش دەدرێ.
 
کەشناسیی تورکیا دەڵێ، پێشبینی دەکرێ رۆژی چوارشەممە 28-1-2025 لە 10 پارێزگای باکووری کوردستان باران ببارێ و لە ناوچە بەرزەکانیش بەفر ببارێ.
 
بارانەکە لە پارێزگاکانی مەڵەتی، خارپێت، سەمسوور، رووها، ئامەد، ئێلیهـ، مێردین، سێرت، جۆلەمێرگ و شرنەخ دەبارێ؛ هەروەها لە بەرزاییەکانی مەڵەتی، خارپێت، ئامەد، جۆلەمێرگ و شرناخ بەفر دەبارێ.
 
لە هۆشدارییەکەی کەشناسیی تورکیادا هاتووە، پێویستە هاونیشتمانییان لەبارەی دۆخە نەخوازراوەکانی وەک دروستبوونی ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ، شەختە لە ناوچە بەرزەکان و ئەگەری رەنووی بەفر لەو شوێنانەی بەفری زۆریان لێ کەوتووە، هۆشیار بن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرپرسیاری رەمەزان.

بەرپرسیاری رەمەزان؛ ژیانی دایک و کچێک لە سلێمانی، لەنێوان نەخۆشی، هەژاری و قەرزدا

لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی، گوڵشەن واحید و رووناک کەریمی دایکی گوڵشەن، لە بارودۆخێکی سەختی تەندروستی و داراییدا دەژین. گوڵشەن، کە تەمەنی 37 ساڵە و تائێستا حەوت نەشتەرگەری بۆ لابردنی گرێی سنگی بۆ کراوە، دەڵێت بەهۆی قەرز و کرێی خانوو و نەخۆشییەوە، "ژیانمان بووەتە دۆزەخ."