یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی کەزییەوە رێکار بەرامبەر ئامەدسپۆر دەگرێتەبەر

28-01-2026
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئامەدسپۆر و ناهید ئەرەنی سەرۆکی، بەهۆی ئەو ڤیدیۆیەی ''هۆنینەوەی کەزی'' کە لە هەژماری سۆشیاڵ میدیای یانەکە بڵاوکرایەوە، دەدرێنە لیژنەی دیسپلینی تۆپی پێی پیشەگەران.
 
ئامەدسپۆر بەشداری لە شەپۆلی ''هۆنینەوەی کەزی''دا کرد، ئەوەش بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بڕینی کەزیی شەڕڤانێکی کورد لەلایەن سەربازێکی سوپای عەرەبی سووریاوە.
 
دوای بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکە، بڕیاردرا ئامەدسپۆر و ناهید ئەرەنی سەرۆکی یانەکە بدرێنە لیژنەی دیسپلینی تۆپی پێی پیشەگەران.
 
یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێ: ''یانەکە لە 22-01-2024 لە هەژماری فەرمیی خۆی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و بەوەش زیانی بە شکۆی تۆپی پێ گەیاندووە. لەبەر ئەوەی پڕوپاگەندەی ئایدیۆلۆژی کراوە، بەپێی مادەی 42ـی پەیڕەوی دیسپلینی تۆپی پێ، یانەکە و سەرۆکەکەی دەدرێنە لیژنەی دیسپلین.''
 
هۆنینەوەی کەزی سنووری کوردستانی بڕی و زۆر کەس لە وڵاتانی دیکەی جیهانیش کەزییان هۆنییەوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرپرسیاری رەمەزان.

بەرپرسیاری رەمەزان؛ ژیانی دایک و کچێک لە سلێمانی، لەنێوان نەخۆشی، هەژاری و قەرزدا

لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی، گوڵشەن واحید و رووناک کەریمی دایکی گوڵشەن، لە بارودۆخێکی سەختی تەندروستی و داراییدا دەژین. گوڵشەن، کە تەمەنی 37 ساڵە و تائێستا حەوت نەشتەرگەری بۆ لابردنی گرێی سنگی بۆ کراوە، دەڵێت بەهۆی قەرز و کرێی خانوو و نەخۆشییەوە، "ژیانمان بووەتە دۆزەخ."