سەلاحەدین بەهائەدین بۆ رووداو: هەموو ئاشتیخوازێکی جیهان پەیامەکەی ئۆجەلانی پێخۆشە

28-02-2025
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.
سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت، پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا و هەموو ئاشتیخوازێکی جیهان پێی خۆشە؛ دەشڵێت: "بانگەوازەکە سەرەتایەکی باشە و دەبێت بزانین لایەنە پەیوەندیدارەکان هەڵوێستیان چۆن دەبێت".
 
ئەمڕۆ هەینی، 28ـی شوباتی 2025، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، دوای تەوابوونی کۆڕبەندی ساڵانەی هەولێر بە دڵنیا رەحمان، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پەیامەکەی ئۆجەلان پێشوازییەکی گەرمی لێکرا لە هەموو کوردستان؛ هەموو ئازادیخواز و ئاشتیخوازێکی جیهان پێی خۆشە؛ ئەوە سەرەتایەکی باشە و بێگومان هەنگاوی یەکەمە."
 
سەلاحەدین بەهائەدین ئاماژە بەوەش دەکات کە "دەبێت بزانین لایەنە پەیوەندیدارەکان هەڵوێستیان چۆن دەبێت؛ پشتیوان بە خودا بە ئەرێنی وەڵامی دەدەنەوە، لەهەموو حاڵەتەکاندا قۆناخێکی نوێ دەبێت."
 
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان گوتیشی: "پشتیوان بە خودا پەکەکە بەو داوایە رازی دەبێت، چونکە ئەو (ئۆجەلان) کارێزما، رێبەر و دامەزرێنەرە، ئەگەر رازی نەبن، دەبێ بیخەنە قاڵبێکەوە کە گەل لێی تێبگات. دەکرێت مەرج داوا بکەن، بەڵام دەبێت پێی رازی بن."
 
رۆژی 27-02-2025، پەیامی ئاشتیی ئۆجەلان لەلایەن ئەحمەد تورک، ئەندامی شاندی ئیمراڵی بە زمانی کوردی خوێندرایەوە. دواتر پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان پەیامەکەی بە زمانی تورکی خوێندەوە. دەم پارتی وێنەی نامە دەستییەکەی ئۆجەلانی بڵاوکردەوە کە بە زمانی تورکی نووسیبووی. 
 
عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە بەشێکی پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "لەسەر بەستنی کۆنگرەیەک و بڕیاردان لەسەر تێکەڵبوون لەگەڵ دەوڵەت و کۆمەڵگە رێکبکەون و پێویستە هەموو گرووپەکان دەستبەرداری چەک بن و پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە." 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنسووڵی فەخریی سریلانکا لە عێراق: 1200 هاووڵاتیی سریلانکا لە هەرێمی کوردستانن

کۆنسووڵی فەخریی سریلانکا لە عێراق: 1200 هاووڵاتیی سریلانکا لە هەرێمی کوردستانن

کۆنسووڵی فەخریی سریلانکا لە عێراق رایگەیاند، کە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا هەرێمی کوردستان و سریلانکا لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش بۆ سوودوەرگرتن لە تواناکانی سریلانکا لە کەرتی گەشتیاری و پیشەسازیدا واژۆ دەکەن و دەڵێت، ئێستا 1200 هاووڵاتیی سریلانکا لە هەرێمی کوردستانن.