نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی رەفیق سابیر: خزمەتێکی بەرچاوی وێژەی کوردی کردووە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی شاعیر و نووسەری کورد، رەفیق سابیر راگەیاند و دەڵێت، ئەو شاعیرە خزمەتێکی بەرچاوی وێژە و رۆشنبیریی کوردی کردووە و یادی بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
 
رۆژی شەممە، 28-2-2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا رایگەیاند: "پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی خانەوادەی بەڕێزیان و تەواوی نووسەران و رۆشنبیرانی کوردستان دەکەین، هاوسۆز و هاوبەشی خەمیانین"
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "خوالێخۆشبوو رەفیق سابیر، بە کار و بەرهەمەکانی، خزمەتێکی بەرچاوی وێژە و رۆشنبیریی کوردی کردووە."
 
رەفیق سابیر، شاعیر و نووسەری ناسراوی کورد، لە وڵاتی سوێد کۆچی دواییکرد.
 
ئەو خاوەنی چەندین دەقی ئەدەبییە، دیارترینیان شیعری "بەتەنیا جێم مەهێڵن"ـە کە بۆ کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە نووسیویەتی و بە فراوانی بڵاوبووەوە.
 
ئەو شاعیرە خەڵکی شاری قەڵادزێیە و لە ساڵانی هەشتاکانەوە نیشتەجێی وڵاتی سوێد بوو. لە رابردوودا کاری سیاسی لەگەڵ حیزبی شیوعی عێراق کردووە، دوای راپەڕین لێی جیابووەوە و ماوەیەک بووە سەرکردەی شیوعییە کوردستانییەکان، دواتریش بەتەواوی لە کاری سیاسی دوورکەوتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە