پزیشکێک لە مانگی رەمەزاندا نرخی بینینی نەخۆش دەکاتە سەڵاواتێک لەسەر پێغەمبەر

29-03-2022
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
د.دلێر شینە شێروانی، پسپۆری نەشتەرگەریی گشتی لە هەولێر رایگەیاند بڕیاریداوە نرخی بینینی نەخۆش لەمانگی رەمەزاندا بکاتە یەک سەڵاوات لەسەر پێغەمبەری ئیسلام، دەشڵێت تەنانەت ئەوانەی موسوڵمانیش نین پارەیان لێ وەرناگرێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 28ی ئاداری 2022، د.دلێر شینە شێروانی، پسپۆری نەشتەرگەری گشتیی لەهەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بڕیارمداوە لە یەکەم رۆژی رەمەزانەوە تاوەکو جەژن رۆژانە لە کاتژمێر سێ بۆ شەشی ئێوارە پارە لە هیچ نەخۆشێک وەرنەگرم کە دێتە لام، بەڵکو لەبەرامبەردا داوا دەکەم یەک سەڵاوات لەسەر پێغەمبەرمان موحەممەد دروودی خوای لەسەر بێت، بدات، ئەوە ئیدی خۆی سەڵاواتەکە لێبدات و نایکەمە مەرج لەپێش من سەڵاوات لێ بدات".
 
د.دلێر شینە شێروانی، دەڵێت ئۆفەرەکەی تەنیا بۆ موسڵمانان نییە بە گوتەی خۆی زۆر کەسی هیندۆسی و کریستیان و پەیڕەوانی ئاینەکانی دیکەش سەردانی دەکەن و هاوڕێیەتیان هەیە، لەو بارەیەوە گوتی: "مەسیحی بێت یان هەر ئاینێکی دیکەش لای من ئاساییە، من بۆ خزمەتکردنی مرۆڤ و قیامەتم ئەو کارە دەکەم، بۆیە بۆ ناموسڵمانەکانیش پارە وەرناگرم، لای من گرنگە بچمە بەهەشت و پارە بۆ من هەموو شت نییە".
 
د.دلێر شینە شێروانی، کە بە کارە خێرخوازییەکانی لەنێو خەڵکدا دەناسرێت، ئاماژەی بەوەدا ئەوە سێ ساڵ دەبێت ئەو نەریتە جێبەجێ دەکات و نۆرینگەکەی لە مانگی رەمەزاندا دەکاتە بێ بەرامبەر، لەوبارەیەوە گوتی: "من لە کاتی دیکەشدا داشکانی زۆر بۆ نەخۆشەکانم دەکەم و هاوکاری هەژاران دەکەم، بۆیە لە مانگی رەمەزاندا نەشتەرگەرییەکانیشم بۆ ئەوانەی پارەیان هەیە دادەشکێنم و زۆر نەشتەرگەریشم بەبێ بەرامبەر کردووە".
 
پسپۆرەکەی نەشتەرگەری گشتی لەهەولێر، سەبارەت بە ژمارەی ئەو نەخۆشانەی پێشبینی دەکات لە مانگی رەمەزاندا بیانبینێت و بەبێ بەرامبەر چارەسەریان بکات، گوتی: "پێشبینی دەکەم لە سەرووی هەزار نەخۆش لەو مانگەدا ببینم و هیچ پارەیەکیان لێ وەرناگرم".
 
د. دلێر شینە لە کۆتایی ساڵی 2021دا  لەپەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاند: "ئینشائەڵڵا پێشوازی سەری ساڵ بەو شێوە دەکەمەوە: حەوت رۆژ نۆرینگەم بەخۆڕاییە لە 01-01-2022 تاوەکو 07-01-2022، هەروەها بەدرێژایی ساڵی 2022 هەموو پێنج شەممەیەک نۆرینگەم بەخۆڕاییە بۆ هەموو کەسێک".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی کۆبوونەوەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی و محەممەد ئەلحەسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی یۆنامی لە عێراق.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی UN لە عێراق بۆ ماڵئاوایی سەردانی سەرۆک بارزانی دەکات

رۆژی سێشەممە 23ی کانوونی یەکەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی یۆنامی لە عێراق کرد.