پشووی هەولێر فەرمانبەران دەگرێتەوە؟

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، بەهۆی ئەو دۆخە نەخوازراوەی هەیە، ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووە، بەڵام پشووەکە فەرمانبەران ناگرێتەوە لە دامودەزگاکان.
 
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، پشووەکە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ئەهلی و حکومی دەگرێتەوە. هەروەها لە زانکۆ و پەیمانگەکانیش پشووە.
 
ئەم شەو چەند درۆنێک ئاراستەی هەولێر کران و لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە تەقێندرانەوە.
 
پارێزگاری هەولێر ئەم رووداوانەی بە "دۆخێکی نەخوازراو" ناوبردووە و لەپێناو سەلامەتیی قوتابییان و خوێندکاران، بڕیاری پشوو دراوە.
 
پارێزگاری هەولێر باسی لەوەش کرد، پشووەکە تەنیا لە ناوەندەکانی خوێندن دەبێ و دەوامی فەرمانبەران ناگرێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە