فلای ئەربیل گەشتەکانی تاوەکو کۆتایی ئادار رادەگرێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای "فلای ئەربیل" رایگەیاند، بەهۆی داخرانی ئاسمانی عێراق و ناوچەکە، بۆ هاوکاریی ئەو گەشتیارانەی گیریانخواردووە، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیایەکی دیکە بەردەوامن لە گواستنەوەی گەشتیاران لە رێگەی فڕۆکەخانەی شرناخ بەرەو ئەورووپا و سێ بژاردەش دەخاتە بەردەم گەشتیاران.
 
رۆژی شەممە، 28ـی ئاداری 2026، کۆمپانیای "فلای ئەربیل" بڵاویکردەوە: "ئەم دۆخە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی هێڵە ئاسمانییەکانە، بەڵام بۆ هاوکاریی ئەو گەشتیارانەی گیریانخواردووە، بە هاوبەشی لەگەڵ "ئور ئەیرلاین" بەردەوامن لە گواستنەوەی گەشتیاران لە رێگەی فڕۆکەخانەی "شرناخ"ـی تورکیاوە بەرەو ئەورووپا.
 
سەبارەت بە چارەنووسی بلیتەکان، فلای ئەربیل سێ بژاردەی خستووەتە بەردەم گەشتیاران: 
 
1- گۆڕینی کات و شوێنی بلیتەکە بەخۆڕایی بۆ گەشتکردن تاوەکو 15ـی حوزەیرانی 2026
 
2- درێژکردنەوەی بەرواری بلیتەکە بۆ دوای 15ـی حوزەیران و بۆ ماوەی ساڵێک کە ئەگەر پێویست بوو، تەنیا جیاوازیی نرخی بلیتەکەی لێ وەردەگیرێت
 
3- گەڕاندنەوەی پارەی بلیتەکەیە لە رێگەی "کۆد"ـێکی تایبەتەوە کە بۆ ماوەی ساڵێک کارایە و گەشتیار دەتوانێت بلیتی پێ بکڕێت یان دوای ساڵێک داوای گەڕاندنەوەی پارەکە بە کاش بکات ئەگەر بەکاری نەهێنا.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەم پڕۆسەیە لە سەرەتای مانگی نیسانەوە دەستپێدەکات.
 
لە 28ـی ئادارەوە بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران ئاسمانی عێراق داخراوە و هەموو گەشتەکان وەستاوەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە