رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، رۆژی یەکشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پارێزگاکە پشووە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر دەڵێت، پشووەکەی رۆژی یەکشەممە، 29-03-2026، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن، زانکۆ و پەیمانگەکانیش دەگرێتەوە.
وەکو هەڤاڵ ئەبوبەکر دەڵێت، ئەو بڕیارە لەبەر ئەو دۆخەی ئێستا و دوای راوێژ و رەزامەندیی وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دراوە.
هەروەها لە هەولێر، دهۆک، سۆران، کۆیە و رانیەش بڕیار دراوە یەکشەممە بکرێتە پشوو.
دەقی راگەیێندراوەکە:
هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستیی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکەینەوە، کە لەبەر ئەم بارودۆخانەی ئێستا، دوای ڕاوێژو ڕەزامەندیی بەڕێزان وەزیرانی پەروەردەو خوێندنی باڵا، بڕیارماندا؛
سبەی 29ی ئازار، لە ناوەندەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، بکرێتە پشوو، بە ئومێدی تەندروستیی و سەلامەتیی هەموو لایەک.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ