دوای سێ رۆژ گەڕان، تەرمی بڕوا جەزا لەژێر قوڕ و بەردی چەمی شاخەسوور دۆزرایەوە

26-04-2026
پێشەوا بەختیار
بڕوا جەزا
بڕوا جەزا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوای سێ رۆژ لە هەوڵ و گەڕانی بەردەوام، دواجار تەرمی بڕوا جەزا، ئەو گەنجە 24 ساڵەی لە چەمی شاخەسوور لە ناوچەی شارباژێڕ خنکا، لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانی و خەڵکی ناوچەکەوە دۆزرایەوە.
 
چیرۆکی کۆتایی گەشتەکەی بڕوا
 
بڕوا جەزا، گەنجێکی کاسبکاری دانیشتووی سلێمانی و خەڵکی گوندی وڵیاوا بوو، بۆ بەسەربردنی کات و سەیران رووی لە ناوچەی شارباژێڕ کردبوو، بەڵام بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی چەمی شاخەسوور بەهۆی بارانە بەخوڕەکانی ئەم دواییەوە، گەشتەکەی گۆڕی بۆ کارەسات.
 
جەزا عومەر، باوکی بڕوا بە خەمێکی قووڵەوە باسی ساتەکانی ونبوونی کوڕەکەی بۆ رووداو کرد و گوتی، "بۆ سەیران هاتبوو، دوو جار پەڕیبووەوە و مەلەی کردبوو، بەڵام جاری سێیەم نازانین جەڵتە لێیدابوو یان چی، ئیدی سۆراخی نەما و ئاوەکە بردی."
 
ئۆپەراسیۆنی گەڕان: سێ رۆژی پڕ لە دڵەڕاوکێ
 
لە ماوەی ئەو سێ رۆژەدا، ناوچەی شارباژێڕ لەبری سەیرانکار، ببووە مەیدانی گەڕانێکی فراوان. دەیان هاوڕێ، خزم و خەڵکی ناوچەکە شانبەشانی تیمەکانی بەرگریی شارستانی، پۆلیس، تەندروستی و شارەوانی، هەروەها دوو تیمی خۆبەخش، بێ پشوودان بەدوای تەرمی بڕوادا دەگەڕان.
 
شوانە سەعید، یەکێک لە هاوڕێکانی بڕوا کە لە گەڕانەکەدا بەشدار بوو، دەڵێت، "تەرمەکەی لە دووریی یەک کیلۆمەتر لەو شوێنەی لێی خنکابوو دۆزرایەوە، لە ژێر قوڕ و بەردی ناو ئاوەکەدا بوو."
 
بڕوا کە گەنجێکی خاوەن خەون بوو، دواجار تەرمە ساردەکەی دۆزرایەوە و خەونەکانی لەگەڵ خۆیدا بردە ژێر ئاو. دۆزینەوەی تەرمەکەی کۆتایی بەو سێ رۆژە پڕ لە چاوەڕوانییە هێنا، بەڵام برینێکی قووڵی لە دڵی بنەماڵە و هاوڕێکانیدا بەجێهێشت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خوێندنی کوردی لە قوتابخانەیەک. وێنە: رووداو

تورکیا گەنجینەیەکی 170 ساڵەی وێژەی کوردی چاپ دەکات

وەزارەتی کولتووری تورکیا بە هاوکاریی زانکۆی ئارتوکڵوو، کۆکراوەی دیپلۆماتی رووسی (ئەلێکساندەر ژابا)ی وەک 15 بەرگ چاپ کرد. ئەم ئەرشیڤ و کۆکراوەیەی ژابا پێش 170 ساڵ بە پیتەکانی ئارامی و لاتینیی کوردی نووسراوە و لە سانت پیتەرسبورگی رووسیا پارێزراوە