رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆککۆماری تورکیا پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئەردۆغان دەڵێت: هیوادارم لەم خولەی سەرۆکایەتییەکەتدا، زیاتر برەو بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا بدەین.
بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 28-05-2023 کاژێر 08:00 دەنگدان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا دەستیپێکرد. رکابەرییەکە بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور و کەمال کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میللـەتە و کاژێر 17:00 سندووقەکانی دەنگدان داخران و پرۆسەی هەڵبژاردن کۆتاییهات.
دواتر دەستەی هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیادا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و بووەتەوە بە سەرۆککۆمار.
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
پیرۆزبایی لە بەڕێز رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆککۆماری تورکیا. هیوادارم لەم خولەی سەرۆکایەتیەکەیدا، زیاتر برەو بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا بدەین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ