یەکێک لە بەتەمەنترین خزمەتکارەکانی پەرستگای لالش کۆچی دواییکرد

28-05-2024
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
A+ A-
 
رووداو - دهۆک

شێخ میرزا خەتاری، خزمەتکار و مجێوری پەرستگای لالش کە یەکێکە لە بەتەمەنترین خزمەتکارەکانی پارستگاکە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد. بە گوتەی کوڕەکەی، شێخ میرزا هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی پەرستگاکە و ئایینی ئێزدی تەرخان کردبوو.
 
ئیسکان شێخ میرزا، کوڕی کۆچکردوو بە رووداوی گوت، "باوکم هیچ نەخۆشییەکی نەبوو، پاشنیوەڕۆ گوتی، سەرم ئێش دەکات. بردوویانە بۆ نەخۆشخانەی شێخان بۆ چارەسەر و هەر لەوێ گیانی سپاردووە."
 
شێخ میرزا خەتاری لە ساڵی 1931 لەدایکبووە، لە تەمەنی 13 ساڵی دەستی بە خزمەتکردنی پەرستگای لالش کردووە تاوەکو کۆچی دوایی کرد بەردەوام بووە لەسەر خزمەتەکەی.
 
خانم شەمۆ خەتاری، بەرپرسی نووسینگەی لالش لە خەتارێ بە رووداوی گوت، شێخ میرزا یەکێک بوو لە خزمەتکار و مجێورە دیارەکانی لالش، لەگەڵ ئەوەشدا گۆرانیشی دەگوت.
 
شێخ میرزا خاوەنی چوار کچ و چوار کوڕە؛ تەرمەکەی لە گۆڕستانی کۆمەڵگای خەتارێ سەر بە ناحیەی ئەلقوش بەخاکسپێردراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.