کۆنسووڵی چین: رووداو یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکییەکانی زانیاری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

28-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کۆنسووڵی گشتیی کۆماری چینی میللی لە هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بەبۆنەی 12ـەمین ساڵیادی پەخشی تۆڕی میدیایی رووداوەوە رایگەیاند "رووداو بووەتە تۆڕی میدیایی پێشەنگ لە هەرێمی کوردستان و یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی زانیاری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست."
 
لە پەیامەکەیدا، لیو جیون، کۆنسووڵی گشتیی کۆماری چینی میللی لە هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە کە "رووداو، وەک تاکە میدیای عێراقی کە نووسینگەی هەمیشەیی لە چین هەیە، رووماڵێکی فراوان، راستگۆیانە و بابەتیانەی بۆ بابەتە پەیوەندیدارەکان بە چین کردووە."
 
جەختیشی کردەوە کە "ئەم هەوڵانە بە شێوەیەکی بەرچاو لێکتێگەیشتنی هاوبەش و پەیوەندیی نێوان گەلانیان لەنێوان چین و هەرێمی کوردستانی عێراق بەهێزتر کردووە."
 
کۆنسووڵی گشتیی چین "سوپاس و پێزانینی گەرمی" ئاراستەی بەڕێوەبەری گشتیی رووداو و سەرجەم تیمی رووداو کرد بۆ "دڵسۆزی و پابەندبوونیان"، هاوکات ستایشی تایبەتی ئاراستەی مەهدی فەرەج، پەیامنێری رووداو لە پەکین کرد "بۆ ئەو کارەی کە بە دڵسۆزی و ماندوونەناسانە ئەنجامی دەدات."
 
لیو جیون هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە رووداو وەک ئەندامێکی تۆڕی هەواڵی "پشتێن و رێگا"، "لە پێگەیەکی باشدایە بۆ زیاتر بەهێزکردنی رۆڵی خۆی وەک پردێک لەنێوان چین و هەرێمی کوردستانی عێراق."
 
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، کۆنسووڵی گشتیی چین هیوای خواستووە رووداو "بەردەوام بێت لەسەر پاراستنی بنەماکانی رۆژنامەگەریی بابەتیانە و دادپەروەرانە و لە رێگەی نووسینگەکەی لە چین، پەرە بە رووماڵکردنی هەواڵەکانی چین بدات و هاوئاهەنگی زیاتر لەگەڵ ئاژانسە هەواڵییەکانی چین بکات." دووپاتیشی کردەوە، "هیواخوازین رووداو بەردەوام بێت لە گێڕانی رۆڵێکی گرنگ وەک پردێک لەنێوان هەردوو لاماندا."
 
دەقی پیرۆزباییەکەی  لیو جیون، کۆنسووڵی گشتیی کۆماری چینی میللی لە هەرێمی کوردستان:
 
بەڕێز کاک ئاکۆ محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیایی رووداو
 
بەبۆنەی 12ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی تۆڕی میدیایی رووداوەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوە و تیمەکەتان لە رووداو دەکەم، کە بووەتە تۆڕی میدیایی پێشەنگ لە هەرێمی کوردستان و یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی زانیاری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا.
 
رووداو، وەک تاکە میدیای عێراقی کە نووسینگەی هەمیشەیی و پەیامنێری لە چین هەیە، رووماڵێکی فراوان، راستگۆیانە و بابەتیانەی بۆ بابەتە پەیوەندیدارەکان بە چین کردووە. ئەم هەوڵانە بە شێوەیەکی بەرچاو لێکتێگەیشتنی هاوبەش و پەیوەندیی نێوان گەلانیان لەنێوان چین و هەرێمی کوردستانی عێراق بەهێزتر کردووە و سوپاس و پێزانینی گەرمی خۆمان ئاراستەی بەڕێز کاک ئاکۆ محەممەد و سەرجەم تیمەکەی دەکەین بۆ دڵسۆزی و پابەندبوونیان، هاوکات ستایشی بەڕێز مەهدی فەرەج، پەیامنێری رووداو لە پەکین دەکەین بۆ ئەو کارەی کە بە دڵسۆزی و ماندوونەناسانە ئەنجامی دەدات. 
 
هەروەها وەک ئەندامێکی تۆڕی هەواڵی پشتێن و رێگا، رووداو لە پێگەیەکی باشدایە بۆ زیاتر بەهێزکردنی رۆڵی خۆی وەک پردێک لەنێوان چین و هەرێمی کوردستانی عێراق. هیوادارین رووداو بەردەوام بێت لەسەر پاراستنی بنەماکانی رۆژنامەگەریی بابەتیانە و دادپەروەرانە و لە رێگەی نووسینگەکەی لە چین، پەرە بە رووماڵکردنی هەواڵەکانی چین بدات و هاوئاهەنگی زیاتر لەگەڵ ئاژانسە هەواڵییەکانی چین بکات. هیواخوازین رووداو بەردەوام بێت لە گێڕانی رۆڵێکی گرنگ وەک پردێک لەنێوان هەردوو لاماندا.
 
لیو جیون
 
کۆنسووڵی گشتیی چین لە هەرێمی کوردستان

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.