پۆلیسی سنە: ماتۆڕسوارێکی گوماناوی بە تەقەی هێزەکانمان کوژرا

28-06-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری سنە دەڵێ، هێزەکانیان تەقەیان لە ماتۆڕسوارێک کردووە کە گوایە ویستوویەتی بە خەنجەر هێرش بکاتە سەریان.
 
رۆژی شەممە 28ی حوزەیرانی 2025، محەممەدڕەسووڵ چگینی، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری سنە رایگەیاند، یەکەکانی پۆلیس رۆژی هەینی لە شاری سنە لەکاتی ئەرکی ئاساییاندا گومانیان لە ماتۆڕسوارێک بۆ دروستبوو و داوایان کرد بوەستێت، بەڵام ماتۆڕسوارەکە گوێی بە هۆشدارییەکانی پۆلیس نەدا و هەڵات.
 
محەممەدڕەسووڵ چگینی دەڵێت، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس هەوڵی دەستگیرکردنی ئەو کەسەیان دا، هەوڵی دا بە خەنجەر هێرش بکاتە سەریان؛ بۆیە هێزەکانی پۆلیس تەقەیان لێکرد و بەو هۆیەوە بریندار بوو.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری سنە، "تۆمەتبارەکە دەستبەجێ بۆ ناوەندێکی پزیشکی گوێزرایەوە، بەڵام دواتر گیانی لەدەستدا. دۆسیەیەک کراوەتەوە و کەیسەکە دەدرێتە دەسەڵاتی دادوەری."
 
تاوەکو ئێستا ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا نەکراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی دوو گەنجە نابیناکەی عەفرین

''لە بینایی چاوەکانم ئازیزترە"؛ چیرۆکی دوو برای نابینا کە خەونی گەڕانەوە بۆ عەفرین دەبینن

وڵات و خەلیل دوو هاونیشتمانیی نابینای خەڵکی عەفرینن، بە هەستێکی پڕ لە حەسرەتەوە باس لە خەونی گەڕانەوەیان بۆ شارەکەیان دەکەن و دەڵێن، دەیانەوێ بگەڕێنەوە عەفرین، ''چونکە عەفرین لە بینایی چاومان ئازیزترە."