هەسەدە گیانلەدەستدانی چوار شەڕڤانی لە 'هێرشێکی درۆنیی تورکیا' لە عامودێ راگەیاند

28-07-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە گیانلەدەستدانی چوار شەڕڤانی لە هێرشێکی درۆنی تورکیادا لە عامودێ راگەیاند.
 
نووسینگەی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بە ئامانجی لێدان لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، تورکیای داگیرکار و بەکرێگیراوەکانی بەردەوامن لە هێرشە تیرۆریستییەکانیان بۆسەر ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لە دووژمنکارییەکی نوێدا، کاژێر 07:00ی ئێوارە، درۆنێکی سەر بە داگیرکاران، گوندی خربەخوێی لە ناوچەی عامودێ کردە ئامانج، کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی چوار شەڕڤانی بەرگریی خۆسەر بۆ پلەی شەهادەت."
 
نووسینگەکە دەڵێت، وردەکاریی زیاتر لە داهاتوودا دەخەنەڕوو.
 
میدیای نزیک لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بڵاویکردەوە، تورکیا لە رێگەی درۆنەوە هێرشی کردووەتە سەر عامودێ و باس لەوەش دەکات، هەر ئەمڕۆ هەینی، تورکیا بە دۆشکە و چەکی دیکەی مامناوەند هێرشی کردووەتەسەر گوندی مەزن-ی ناوچەی شێراوەی عەفرین و لە ئەنجامدا کەسێک بریندار بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە