داوا دەکرێت 2٪ تاوەکو 5٪ی دامەزراندنی دیالە بۆ کوردانی کاکەیی و فەیلی بێت

28-08-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
زیاتر لە 30 هەزار کەس لە خانەقین داواکارییان بۆ دامەزاراندن لە پارێزگای دیالە پێشکێش کردووە. ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەڵێت، داوایان کردووە 2٪ تاوەکو 5٪ی ئەو دامەزراندنە بۆ کوردانی کاکەیی و فەیلی تەرخان بکرێت. 
 
7 هەزار و 484 کەس لە پارێزگای دیالە بە گرێبەست بۆ ماوەی 3 ساڵ بە مووچەی مانگانەی 300 هەزار دینار دادەمەزرێن. دامەزراندنەکە هەموو قەزا و ناحییەکانی پارێزگاکە دەگرێتەوە. لە رێگەی لینکێکی تایبەتەوە 160 هەزار و 673 کەس داواکارییان پێشکێش کردووە کە بەم جۆرەیە:
 
خانەقین: 31031
مەندەلی: 2794 
شارەبان: 23056
بەعقوبە: 56609
خاڵس: 31740 
مەنسوورییە: 5694
بەلەدروز: 9749
 
ئەوس مەهداوی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دامەزراندنەکە لەسەر بنەمای دانیشتوانی هەر قەزایەک دەبێ؛ گوتیشی، پێشنیازیان کردووە 2٪ تاوەکو 5٪ دامەزراندنەکە بۆ پێکهاتەکانی وەک کوردانی کاکەیی و فەیلی لە پارێزگاکەدا تەرخان بکرێ.
 
 لەسەر پرسی ئەو دامەزراندنە، دوێنێ سێشەممە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە میوانداری عەدنان شەمەری پارێزگاری دیالەی کرد.
 
ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەڵێت، بڕیاردرا لیژنەیەک پێکبهێندرێ لەبارەی چۆنییەتی ئەو پێشکێشکردنەی هەبووە، چونکە تێبینی و کەموڕی و گومانی گەندەڵی لێدەکرێ.
 
ئەوس مەهداوی گوتی، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکە بڕیار دەدرێت دامەزراندنەکە لەسەر بنەمای ئەو پێشکێشکردنە بێ کە کراوە یان جارێکی دیکە دەرگای پێشکێشکردن دەکرێتەوە و لینکێکی نوێ بڵاودەکرێتەوە بۆ ئەوەی لەو رێگەوە داواکاری پێشکێش بکرێ.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی پێشمەرگەکە و باوکی

باوکی پێشمەرگە ونبووەکە: داوا لە حکومەت دەکەین کوڕەکەمان بدۆزێتەوە

دوای 10 ساڵ لە بێسەروشوێنبوونی پێشمەرگەیەکی دانیشتووی ناحیەی دینارتە لە سنووری ئاکرێ، زانیارییەکی سەرەتایی دەگاتە کەسوکاری. باوکی ئەو پێشمەرگەیە دەڵێت، "ئێمەش تەنیا گوێمان لێبووە کە شوێنەکەی زانراوە، بەڵام نە بینیومانە نە گوێمان لە دەنگی بووە."