خەڵاتی 'پڕبینەرترین کەناڵی هەواڵی' لە هەرێمی کوردستان بەخشرایە رووداو

28-08-2024
پەیمان محەممەد
ناسر عەلی لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکانی رووداو
ناسر عەلی لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکانی رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئاژانسێکی راپرسی لە هەرێمی کوردستان، خەڵاتی 'پڕبینەرترین کەناڵی هەواڵ و پڕبینەرترین پرۆگرامی بۆ بەرنامەی ''لەگەڵ رەنج'' بە تۆڕی میدیایی رووداو بەخشی. 
 
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 28-08-2024، ئاژانسی راما، بۆ راپرسی لە هەرێمی کوردستان، لە رێوڕەسمێکدا کە لە هۆتێل ریکسۆسی دهۆک بەڕێوەچوو، خەڵاتی پڕبینەرترین کەناڵی هەواڵ و پربینەرترین پرۆگرامی بەخشییە تۆڕی میدیایی رووداو.
 
لەلایەن ئەو ئاژانسەی راپرسییەوە، بەرنامەی ''لەگەڵ رەنج''ـی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ وەرزی هاوینی 2024، وەکو ''تاکە پرۆگرام و پڕبینەرترین پرۆگرام لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان'' دیاریکراوە.
 
لەگەڵ رەنج، شۆیەکی راستەوخۆی گفتوگۆئامێزە، خەڵک؛ کەسانی پەیوەنددار و بەرپرس بانگهێشت دەکات و پرسیار و ئاریشەکانی خەڵک رووبەڕووی بەرپرسان دەکەنەوە و باسی هەوڵی چارەسەر دەدەن. لەگەڵ رەنج لەبارەی پرسەکانی رۆژ دەدوێت، هەموو بابەتەگەرمەکان لە رووداوی سیاسی، کۆمەڵایەتی و دیاردەکان باس دەکات.
 
رێبوار عوسمان، بەڕێوەبەری ئاژانسی راما بۆ راپرسی لە هەرێمی کوردستان لەبارەی چۆنیێتیی دیاریکردنی پڕبینەرترین کەناڵەکان بە نایف رەمەزان، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ''راپرسییەکەی ئێمە بۆ هەڵسەنگاندنێکی دروستە بۆ بینەری کەناڵەکان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان کە ساڵانە دوو جار ئەنجامی دەدەین؛ ئەوەی ئێستاش بۆ وەرزی هاوینی ساڵی 2024ـە.
 
گوتیشی: بۆ راپرسییەکە پێنج هەزار فۆرممان دابەشکردووە و لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان 13 شار و شارۆچکەمان دەستنیشان کردبوو کە بنەمای دابەشکردنی فۆرمەکان ژمارەی دانیشتووان بووە.
 
خەڵاتەکان لەلایەن ناسر عەلی، بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە دهۆک وەرگیرا و جیا لە رووداو، ژمارەیەک کەناڵی دیکە لە بواری پرۆگرامە کولتووری، ئایینی، دراما و وەرزشییەکانەوە خەڵات کران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلە دەستبەسەرداگیراوەکە

لە هەولێر دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا کە زیاتر لە 80 ملیۆن دینار سزای لەسەر بوو

هاتووچۆی هەولێر دەستی بەسەر ئۆتۆمبێلێکی ژمارە بەغدا گرتووە کە سزایەکی دارایی زۆری سەرپێچیی لەسەر بووە. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ، "خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە 64 ملیۆن و 188 هەزار دینار پێبژاردنی داوە."