رووداو - هەولێر
هەرێمی کوردستان و قەتەر پەیوەندییەکی باشیان هەیە، لەوچوارچێوەیەدا ئەمڕۆ شەممە (28-9-2019) سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خالید حەمە ئەلسڵیتی، باڵیۆزی قەتەر لە عێراق كرد.
لە دیدارەکەیاندا، باڵیۆزی قەتەر پێزانینی خۆی بۆ ئەو پێشڤەچوونانەی لە هەرێمی كوردستان لە بواری ئابووری و بووژانەوە هاتووەتە ئاراوە، دەربڕی.
خالید حەمە ئەلسڵیتی هەروەها جەختیشی لە ویستی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان قەتەر و هەرێمی كوردستان كردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ