پیاوێکی بەتەمەن لە سلێمانی کوژرا

28-09-2025
نزار جەزا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری سلێمانی پیاوێکی تەمەن نزیک بە 60 ساڵان کوژرا.
 
ئامۆزایەکی کوژراوەکە بە رووداوی گوت، "ئامۆزاکەم لەگەڵ کوڕێک و زاوایەکی لە پرسە بوون، لەکاتی گەڕانەوەیان لە نزیک عەلوەی سلێمانی ناسیاوێکی رێگەی پێدەگرێت و تەقەیان لێدەکات، بەهۆیەوە ئامۆزاکەم سێ فیشەکی بەرکەوت و گیانی لەدەستدا".
 
باسی لە ئەوەش کرد، "ئامۆزاکەم لەگەڵ ئەو ناسیاوەیدا لە گوندی مریەمبەگ لە قەزای قەرەداخ کێشەی زەویوزاریان هەبووە، هەرچەندە کێشەکە گەورەش نەبووە، بەڵام ئەم کارەساتەی لێکەوتەوە".
 
ئامۆزای کوژراوەکە دەشڵێت، سکاڵای یاساییان تۆمارکردووە، بۆ ئەوەی بکەرانی ئەو تاوانە بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.
 
ئەوەشی گوت: ئامۆزاکەی ناوی مەحموود حەمەئەمین بووە و دوو هاوژین و 13 منداڵی هەبووە.
 
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی گوت، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە