رووداو دیجیتاڵ
لە نزیک گوندی قزڵیار لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بۆرییەکی گواستنەوەی گازی شل شکا، خەڵکی گوندەکە ناچاربوون ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.
محەممەد قزڵیاری، دانیشتووی گوندەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "کاژێر 03:00ـی بەرەبەیان بە دەنگێکی بەرز کە لە نزیک گوندەکەمانەوە هات، بەئاگاهاتین و دەرکەوت جارێکی دیکە بۆریی گاز شکاوە."
ئەو بۆرییە، گازی شل لەنێوان کۆمپانیای نەوت و گازی باکوور دەگوازێتەوە، ئەمە جاری دووەمە لە ماوەیەکی کەم هەمان رووداو دووبارە دەبێتەوە.
محەممەد هەروەها گوتی، "دانیشتووانی گوندەکە لەدوای دەنگی تەقینەوەکە، بەناچاری و لەپێناو سەلامەتیی خۆیان، ناوچەکەیان جێهێشت."
بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، "تیمەکان هاتوون بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ