ژینگەپارێزانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەبارەی تێکدانی ژینگە هۆشداری دەدەن

29-04-2025
سینا سۆما
دیمەنی داربڕین و سووتاندنی درەختەکان.
دیمەنی داربڕین و سووتاندنی درەختەکان.
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

ژینگەپارێزانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەبارەی تێکدانی ژینگە لەلایەن گەشتیارانەوە هۆشداری دەدەن.
 
ئەوەی لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، دیمەنی داربەڕوویەکە لە ناوچەی سەوڵاوا کە ئاگری تێبەردراوە. ژینگەپارێزان دەڵێن، بەشێکی کێشەکە بەهۆی گەشتیارانەوەیە. 
 
ئامانج قوربانی، ژینگەپارێز دەڵێت: "لە نێوان ئاواییەکانی بارام ئاوا و بندۆڵ لە ناوچەی گەشتیاریی سپیاو سەر بە شاری سەوڵاوا، ئێمەوە وەکو هەموو جاران کارەساتێکی ژینگەییمان بینی. کارەساتێکی ژینگەیی کە هۆکارەکەی، گەشتیاریی بێ بنەمایە. گەشتیارییەک کە بە بێ خوێندنەوەیەکی زانستی خەریکە ئەم رۆژانە لە کورستان پەرەدەستێنێ."
 
لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵانە لە وەرزی بەهاردا ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی ناوچە کوێستانەکان دەکەن. خەڵکی ناوچەکە و چالاکوانانی بواری ژینگە دەڵێن، لەگەڵ پەرەپێدانی گەشتیاریدان، بەڵام بەمەرجێک کە زیانی نەبێت بۆ سەر ژینگەی ناوچەکە.
 
ئامانج قوربانی باس لەوە دەکات: "ئێمە ئەم شتانە کە دەڵێین، لەبەر ئەوە نییە کە لە دژی پەرەپێدانی گەشتیاری بین. ئێمە دەڵێین، بۆ ئەوەی گەشتیار بێتە ناوچە کوردستانییەکان، پێویستە خوێندنەوەیەکی دروست بکرێت و بە پێی ئەوەی کام ناوچە دەتوانێت گەشتیار وەربگرێت و هەر ناوچەیەک دەتوانێت تاوەکو چەند گەشتیار وەربگرێت، گەشتیاری هەبێت و هەموو پێکهاتە ژینگەییەکان لەبەرچاو بگیرێت."
 
بە گوتەی ژینگەپارێزان، دارەکان لەبەر چاوی خەڵک و دامودەزگە پەیوەندیدارەکان دەبڕدرێنەوە و دەسووتێنرێن و کەس نییە رێگری بکات.
 
هۆشداری ئەوەش دەدەن کە بڕینی دارەکان کاریگەری خراپی لە سەر ژینگەی ناوچەکە دەبێت.
 
بورهان ماجدی، ژینگەپارێزێکی دیکەیە و دەڵێت: "من وەکو ژینگەپارێزێک و ژینگەدۆستێک بە دڵ تکاتان لێدەکەم، ژینگەی زنجیرەچیاکانی زاگرۆس بەرەو لەناوچوونێکی نەگەڕانەوە دەچێت. بۆیە داواتان لێدەکەم ئاگاداری ژینگەکەمان بن. داوا لە گەشتیاران دەکەم، دەستیان ماچ دەکەم تۆزێک ئاگایان لە ژینگەکەمان بێت. دار و گژ و گیاکانمان بەڕاستی بەرەو لەناوچوون دەچن. ئەگەر بەمشێوەیە بڕواتە پێش، رووبەڕووی قەیرانێکی زۆر گەورە و ترسناک دەبینەوە."
 
لە هەموو شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی ژینگە هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین ئەنجوومەنی ژینگەپارێزهەن کە بە شێوەیەکی خۆبەخش کار دەکەن، بەڵام بە گوتەی ژینگەپارێزان، کەمتەرخەمیی دەسەڵات و بێدەنگیی خەڵک وایکردووە بڕین و سووتاندنی دارەکان بەردەوام بێت.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە