مەسرور بارزانی: مێژوویەکی مەزنمان هەیە، بەڵام نابێت تەنیا لەسەر مێژووەکەمان بژین

29-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی دەڵێت، "مێژوویەکی مەزنمان هەیە، بەڵام نابێت تەنیا لەسەر مێژووەکەمان بژین و هەوڵدەدین پارتی ببێتە حیزبی یەکەم لەسەر ئاستی کوردستان و عێراقیش."
 
رۆژی سێشەممە 29ی نیسانی 2025 مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی خوولی نوێی پەیمانگەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "پەروەردە و پێگەیاند لە مێژووی پارتی بەشێکی گرنگی ئەم حیزبە بووە بۆ پێگەیاندنی کادیران، تاوەکو بتوانن لەگەڵ کۆمەڵگە و داهاتەکان خۆیان بگونجێنن و خۆیان ئامادە بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەیان."
 
لەبارەی ئامانجی خولی 20ـەمی پەیمانگەی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسرور بارزانی گوتی، "بەشێکی ئەم خولە نوێکردنەوەی رێبازی بارزانیی نەمر و دامەزرێنەر، رێبەر و باوکی نیشتمانی مەلا مستەفا بارزانی و سەرکردە و رابەرمان کاک ئیدریسی هەمیشە لەیادە.. هەورەها بەشێکی دیکەی دووپاتکردنەوە و نوێکردنەوەیە لەگەڵ سەرۆک و رابەرمان سەرۆک بارزانی و لەگەڵ ئەمڕۆ و نەوەی داهاتوو کە چۆن هەنگاو دەنێن و پێویستە خۆشمان ئەوەی لە تواناماندا بێت بیکەین، تاوەکو ئەو مێژووە پڕ سەروەرییە بەرز راگرین، وابکەین پارتی لە هەموو ناوچەکان سەرکەوتوو بێت و پەیامی پارتی بە هەموو تاک و چین و توێژێک بگەیێنین."
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، "پارتی مێژوویەکی دەوڵەمەندی هەیە، بەڵام ناتوانین تەنیا لەو مێژووەدا بژین، ئێمە سەربەرزین و شانازی بە هەموو سەرکردە و پێشمەرگەکانمان دەکەین؛ خەبات، تێکۆشان و قوربانیی زۆرمان داوە، ئەوەی پارتی کردوویەتی بێ وێنەیە، بەڵام نابێت تەنیا لە مێژوودا بژین و لە مێژوو بخۆین، بەڵکو دەبێت ئێمەش هەوڵ بدەین و ئەوەی لە توانماندا بێت بیکەین و زیادی بکەین بۆ سەر ئەو مێژووە، بۆئەوەی نەوەکانیشمان شانازی بە ئێستا و مێژووی ئێمە بکەن، بۆیە ئەرکی گرنگی ئێمە و کادیرانە بزانین چۆن خۆمان ئامادە دەکەین، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و نەوەیەکی لێهاتوو پێبگەیێنن."
 
مەسرور بارزانی باسی لەوە کرد، سەردەمی ئێستا جیاوازە لەگەڵ رابردوو، "تەکنەلۆجیای نوێ و زیرەکیی دەستکرد هەیە، ئێستا هەموو شتێک پێشکەوتووە، شێوازی راگەیاندن تەنیا لە چەپەمانیدا نەماوە، بەڵکو رادیۆ، تەلەڤیزیۆن و سۆشیال میدیا هەیە، دەبێت خۆمان بگونجێنین لەگەڵ زانست و تەکنەلۆجیا، نابێت پێگەیاندنی کادیران تەنیا لە چوارچێوەی پێگەیاندنی حیزبیدا بێت، بەڵکو پێویستە سوودمەند بن لە تەکنەلۆجیای سەردەم و بزانن رووداوەکان بە کام ئاراستەدا دەڕۆن، تاوەکو بتوانن لە ئاستی بیرکردنەوەکانی خەڵکی خۆمان بین و لەگەڵ گۆڕانکارییە خێراکان خۆمان بگونجێنین."
 
لەبارەی کادیرەکانەوە ئەوەی خستەڕوو، "پێویستە هەوڵبدەن و خۆیان پێبگەیێنن و خوێندنەوەی زانستی بۆ رووداوەکان بکەن، چونکە هەندێک حیزب و لایەن هاوپەیمانن لەگەڵ ئێمە؛ بەڵام هەندێکیان دژی ئێمەن، ململانێی سیاسی هەیە و بەردەوام دەبێت، بۆیە دەبێت خۆمان ئامادە بکەین بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پڕوپاگەندانەی دژی حیزب و نەتەوەکەمان دەکرێت. پەیامی خۆشمان چییە و چۆن بە خەڵکی بگەیێنین. پێویست ناکات وەڵامی هەموو قسەیەکی ناحەزان بدەینەوە، بەڵام دەبێت خۆمان ئامادە بکەین بۆئەوەی پەیامی خۆمان وەکو ئەوەی هەیە بگەیێنین، دەبێت کادیران تێکەڵی کۆمەڵگە و رای گشتی ببن و کۆمەڵگە ئەرکی سەرەکی کادیران بێت."
 
بڕیارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11-11-2025 بکرێت، لەوبارەیەوە مەسرور بارزانی گوتی، "دەبێت لەناو هەموو چین و توێژێک بیروباوەڕی ئەم رێبازە پیرۆزە بگەیێنین، تاوەکو ئەوانیش لەگەڵ ئێمە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دەنگ بەم رێبازە پیرۆزە بدەن، چونکە پێمان وایە سەرخستنی رێبازی پیرۆزی بارزانی، سەرخستنی کوردستان و رێگەی پارتییە، بەبێ پارتی و بەبێ ئێوە ناتوانین ئاواتی نەتەوەکەمان بێنینەدی، تاوەکو بتوانین دەبێت لەگەڵ خەڵک تێکەڵبین و متمانەیان بەدەستبهێنین."
 
مەسرور بارزانی باسی لەوەش کرد، "لایەنی دیکە دژ بە ئێمە هەوڵی خۆیان دەدەن، ئێمە دەبێت وابکەین پارتی نەک حیزبی یەکەمی کوردستان بێت، بەڵکو لەسەر ئاستی عێراق یەکەم بێت، ئێستا لەسەر ئاستی هەموو کوردستان بیرۆکەی ئاشتی خەریکە جێگیر دەبێت، لە هەموو شوێنێک کورد بیر لە ئامانجەکەی دەکاتەوە بە شێوەیەکی ئاشتییانە و پارتیش رۆڵێکی گرنگی هەبووە، دەمانەوێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بتوانین پارتی وا بەهێز بکەین کە لەنێو عێراقیشدا بتوانین کاریگەریی زیاترمان بەسەر رووداوەکاندا هەبێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.