ماوەی بایۆمەتریی هەڵبژاردن درێژکرایەوە؛ یەک ملیۆن کەس بایۆمەترییان نەکردووە

29-04-2025
بەختیار قادر
بەختیار قادر
ژمارەیەک کارتی بایۆمەتریی دەنگدان. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ
ژمارەیەک کارتی بایۆمەتریی دەنگدان. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تاوەکو 25ی ئایاری 2025 ماوەی بایۆمەتریی هەڵبژاردن درێژکرایەوە. بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق سێ ملیۆن و 900 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە، تائێستا یەک ملیۆن کەس بایۆمەترییان نەکردووە.
 
دڵشاد ئەحمەد، کاسبکار دەڵێت، "لە هەڵبژاردنی رابردوو لەگەڵ خێزانەکەم دەنگدانمان لە یەک بنکە نەبوو، هاتین چاکمان کرد." کاسبکارێکی دیکە بەناوی تەها خدر ئاماژەی بەوە کرد، "بە بڕوای من، پرۆسەیەکی نیشتمانی و چارەنووسسازە. تۆ مافێکت هەیە پەیڕەوی بکەیت، لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگ بدەیت و نوێنەرایەتیی خۆت دیاری بکەیت."
 
لەدوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، 100 هەزار دەنگدەر کە لەدایکبووی ساڵی 2007ن، دەتوانن سەردانی بنکەکانی کۆمیسیۆن بکەن و کارتی دەنگدان دروست بکەن. تاوەکو ئێستا تەنیا 2600 کەس بایۆمەترییان کردووە.
 
زۆرن ئەو بنکانەی رۆژانە سەردانیکاریان لە پەنجەی دەست تێپەڕ ناکەن، لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا تەنیا 57 هەزار کەس بە مەبەستی بایۆمەتری و کێشەی چاککردنەوەی پەنجەمۆر، سەردانی بنکەکانی کۆمیسیۆنیان کردووە؛ 48 هەزار کارتەکەی لەدوای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانیش گەڕێندرابوونەوە بەغدا، ئێستا هاتوونەتەوە و خاوەنەکانیان دەتوانن وەریانبگرنەوە.
 
نەبەرد حوسێن، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی عێراق دەڵێت، "وەکو هەڵبژاردنی رابردوو، هەر کەسێک کارتی دەنگدانی نەبێت، بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت دەنگ بدات، هەروەها کۆمیسیۆن کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریشی چارەسەر کردووە، بۆیە داواکارین لەو کەسانەی کێشەی پەنجەمۆریان هەبوو، سەردانی بنکەکانمان بکەن و بۆیان چارەسەر دەکرێت."
 
کۆمیسیۆن 173 بنکەی تۆماری بایۆمەتریی لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە، 7 رۆژی هەفتە لە کاژێر 08:00ی بەیانی تاوەکو 05:00ی ئێوارە کراوەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.