کوردستان
عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەرپرسی پێشووی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان
رووداو دیجیتاڵ
گۆڕانکاری لە پۆستی بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران کرا؛ لە شوێنی عەبدوڵڵا ئاکرەیی، شاکر حوسێن پۆستەکەی وەرگرت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 29-11-2023، عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەرپرسی پێشووی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە ئەمڕۆوە بە فەرمی کەسێكی دیکە لە شوێنی من دانراوە و پۆستەکە بەڕێوەدەبات."
ئاکرەیی گوتی، ماوەی سێ ساڵ خانەنشین بووە و دواتر پێنج ساڵ پۆستی بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێرانی بەڕێوە بردووە؛ گوتیشی، "دوێنێ دوایین رۆژی کارم بوو بە فەرمی. کەسێک بە ناوی شاکر حوسێن بووە بە بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران."
عەبدوڵڵا ئاکرەیی ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا نازانێت چی پۆستێک وەردەگرێت و بۆ ئەرکێکی نوێ چاوەڕوانی فەرمانی سەرووی خۆی دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ