رووداو دیجیتاڵ
بەپێی پڕۆژەی 'هەژماری من'، ئەوانەی لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە مووچەکانیان وەردەگرن ژمارەیان گەیشتووەتە 600 هەزار مووچەخۆر و خانەشین و زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێرن.
ئەمڕۆ شەممە، 29ـی تشرینی دووەمی 2025، لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول بڵاوکرایەوە. وەزارەتی دارایی لە ماوەی سێ رۆژدا مووچەی مانگی ئەیلوول دابەش دەکات. ئەو مووچەخۆرانەی رۆژی یەکەم (سبەی یەکشەممە) پارە دەچێتە سەر هەژمارەکانیان، خانەنشینانی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانییانی سیاسی، بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، تەندروستی و خوێندنی باڵان.
تیمی هەژماری من، بە رووداوی راگەیاند، "پێویستە مووچەخۆران نامەی دڵنیاکەرەوە بۆ مۆبایلەکانیان بچێت کە پارە خراوەتە سەر هەژمارەکەیان، پاشان بچن لە ئامێرەکانی راکێشانی پارە مووچە وەربگرن."
بەگوێرەی ئامارەکانی تیمی هەژماری من، تاوەکو ئێستا 900 هەزار کەس لە پڕۆژەی "هەژماری من" تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش 635 هەزار کارت دابەشکراون. بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول، زیاتر لە 600 هەزار کەس دەتوانن لە رێگەی 503 ئامێری ATMـەوە لە زیاتر لە 200 شوێن مووچەکانیان وەربگرن.
سوودمەندبووان بەپێی پارێزگاکان:
پارێزگای هەولێر: 312,051
پارێزگای دهۆک: 160,266
پارێزگای سلێمانی: 129,864
جۆری سوودمەندبووان:
فەرمانبەری مەدەنی: 317 هەزار
پێشمەرگە و ئاسایش: 196 هەزار
خانەنشینەکان: 78 هەزار
خێزانی شەهید: 10 هەزار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ