ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە UN لە عێراق هەژماری کەمپی مەخموور بلۆک دەکات

29-12-2021
لهۆن نەسرەدین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە تویتەر بۆ ماوەی چەند کاژێرێک هەژماری کەمپی مەخموور بلۆک دەکات، هەژماری کەمپەکەش لە پۆستێکدا پرسیبووی "بۆچی بلۆکتان کردین؟"
 
ئاژانسی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە کاروباری پەنابەران لە عێراق - یو ئێن ئەیچ سی ئاڕ - عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر هەژماری "کەمپی مەخموور"ی لە فۆڵۆکردنی بلۆک کرد، بەڵام دوای چەند کاژێرێک وەکو هەژماری کەمپەکە دەڵێت، "لەدوای رەخنەکان ئەنبلۆک کراینەوە [بلۆککردن لەسەرمان نەماوە]".
 
کەمپی مەخموور دەکەوێتە باشووری کوردستان، هەژماری تویتەرەکەی تایبەتە بە ئاوارەکانی باکووری کوردستان، لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر دوای بلۆککردنی نامەیەکی ئاراستەی ئاژانسی  یو ئێن ئەیچ سی ئاڕ - عێراق کرد و نووسیبووی "بۆچی ئێمەتان بلۆک کرد؟"
 
دوای بلۆککردنی هەژمارەکەی کەمپی مەخموور، تویتەر بۆ کەمپی مەخمووری نووسیبوو، کاتێک چوونەتە سەر هەژماری ئەو ئاژانسەی نەتەوە یەکگرتووەکان "ئێوە لە فۆڵۆکردنی ئاژانسی یو ئێن ئەیچ سی ئاڕ - عێراق و هەروەها بینینی تویتەکانی ئاژانسەکە بلۆک کراون".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی کەمپی هۆل لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان. وێنە: AFP

ئەمریکا هۆشداری لە مانەوەی هەزاران بیانی لە رۆژئاوای کوردستان دەدات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ستایشی هەنگاوەکەی ئیسپانیای کرد بۆ گەڕاندنەوەی ژن و منداڵێک لە کەمپی رۆژ لە رۆژئاوای کوردستان و سوپاسی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ـی کرد بۆ ئاسانکارییەکانیان.