رووداو-هەولێر
پەرلەمانی کوردستان لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوونی کەیسی گیانلەدەستدانی مەجید برایم پێکهێنا و لیژنەکە دوای تاوتوێکردنی وردی دۆسیەکە رایگەیاند: چاوه‌ڕێى كۆتایى ئه‌نجامه‌كانى دادگا و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌بین و وه‌ك لیژنه‌ى به‌دواداچوونى په‌رله‌مانى، پشتگیرى له به‌یاننامه‌ى ئاسایشی گشتی ده‌كه‌ین و هیچ خاڵێكى وا تێبینى نه‌كراوه كه پێچه‌وانه‌ى راگه‌یێندراوى ئاسایش بێت.
رۆژی پێنجشەممە 16-01-2020 ئاسایشی هەولێر روونكردنەوەیەكی لەبارەی گیانلەدەستدانی هاونیشتمانییەك لە زیندانی ئاسایش بڵاوكردەوە و رایگەیاند "ئەو هاونیشتمانییە لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە و رۆژی 16-01-2020 لەناو زیندان خۆی هەڵواسیوە و خۆی خنكاندووە".
ئاسایشی هەولێر لە روونکردنەوەکەیدا هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو هاونیشتمانییەی روونکردەوە و رایگەیاند: "دوابەدوای دەست بەسەرداگرتنی بڕی (60) کیلوگرام ماددەی هۆشبەر لەلایەن مەفرەزەیەکی ئاسایشەوە و وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەوەی کە خاوەنداریەتی ماددەکە دەگەڕێتەوە بۆ هاووڵاتی (مەجید برایم عەبدوڵڵا) ، رەزامەندی بەڕێز دادوەر وەرگیرا بۆ دەستگیرکردن و پشکنینی ماڵی ناوبراو لە گوندی سیساوەی سەربە شارۆچکەی هەریر".
بەڵام كەسوكارەكەی گومانیان لە هۆكاری مردنەكەی هەیە، هەربۆیە بۆ دووبارە پشكنینەوەی، تەرمەكەیان بردە نۆژداریی دادی سلێمانی. پەرلەمانی کوردستانیش لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنا و ئەمڕۆ ئەنجامەکەی بڵاوکردەوە کە ئەوەی خوارەوە دەقەکەیەتی.
دەقی راگەیێنراوەکە
دوابەدوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لاوەکی بۆ بەدواداچوونی کەیسی گیانلەدەستدانی هاووڵاتی مەجید برایم ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٣٠/١/٢٠٢٠ لێژنەکە ئەنجامی بەدواداچوونەکەیان خستەڕوو، ئەمەی خوارەوە وردەکاری بەدواداچوونەکەیانە:
دوابه‌دواى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى لاوه‌كی به سەرۆکایەتی عوسمان كه‌ریم سواره و به یاوه‌رى به‌رێزان (رۆمیۆ هه‌كارى، رزگار محەممەد مەحموود، سه‌عید هەرکی، حه‌سیبه گه‌ردى، هیمداد سه‌باح، زكرى زێبارى، شادى نه‌وزاد، د. وه‌عدى سلیمان على) له‌سه‌ر كه‌یسى گیانله‌ده‌ستدانى (مه‌جید برایم)، دوابه‌دواى ئه‌وه‌ى سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئاسایشیان كرد و گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر دۆسییهكە كرا هۆكاره‌كانى گرتن و گیانله‌ده‌ستدانى هاووڵاتى (مه‌جید برایم) بۆ لیژنه روونكرایه‌وه، هه‌روه‌ها هاوكارى ته‌واوكرا بۆ لیژنه بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوونى خۆى بكات به شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى.
دواتر لیژنه‌كه سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كانیان كرد و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌فسه‌ره په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆبوونه‌وه و زانیارى ته‌واو له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه بۆ ئه‌ندامانى لیژنه خرایه‌روو و سه‌رجه‌م به‌ڵگه و دۆكیۆمێنته‌كان خرانه‌ڕوو.
لیژنه‌كه له رێگه‌ى ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى ئاسایش و به‌ندیخانه، شوێنى گیانله‌ده‌ستدانى ناوبراویش به‌سه‌ر كرایه‌وه و وه‌ڵامى پێویستى ئه‌ندامانى لیژنه درایه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌ردانى لیژنه‌ى پزیشكى دادى له هه‌ولێر كرا كه لێكۆڵینه‌وه‌ى خۆى كردبوو له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه و ئاگادار كراین كه ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى كۆیه و سلێمانیش كراوه، به‌رێز عوسمان سێدهرى سه‌ردانى كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى راپۆرتى ئه‌وانیش ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها سه‌ردانى ماڵى ناوبراو كرا و گوته‌ى كه‌سوكارى وه‌رگیراوه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه و شێوازى گرتنه‌كه‌ى و ئه‌و كه‌لوپه‌ل و ماددانه‌ى كه پێى گیراوه.
لیژنه‌كه به‌دواداچوونى پێویستى كردووه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه، چاوه‌ڕێى كۆتایى ئه‌نجامه‌كانى دادگا و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌بین و وه‌ك لیژنه‌ى به‌دواداچوونى په‌رله‌مانى، پشتگیرى له به‌یاننامه‌ى ئاسایشی گشتی ده‌كه‌ین و هیچ خاڵێكى وا تێبینى نه‌كراوه كه پێچه‌وانه‌ى راگه‌یێندراوى ئاسایش بێت، بۆیه سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه لیژنه چاودێرى كه‌یسه‌كه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى راپۆرتى كۆتایى به‌شێوه‌یه‌كى یاسایی له رێگه‌ى دام و ده‌زگاى په‌یوه‌ندیدار (دادگا، پزیشکی داد) یه‌وه بۆ هاووڵاتیان و راى گشتى بخرێته‌ڕوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ