گردبوونەوەی پاڵپشتی بۆ رۆژئاوای کوردستان لە ئامەد بەڕێوەدەچێ

30-01-2026
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بڕیارە گردبوونەوەیەکی بەرفراوان بۆ پشتیوانیکردنی رۆژئاوای کوردستان لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان رێکبخرێ. 
 
لەژێر ناونیشانی (رۆژئاوا تێکۆشانە و ئازادییە) پلاتفۆرمی دامەزراوە دیموکراسییەکان کە چەند لایەنێکی سیاسی و رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیی کورد لەخۆدەگرێ، بڵاویکردەوە، رۆژی 1ـی شوباتی 2026 گردبوونەوەیەکی بەرفراوان بۆ پشتیوانیکردن لە رۆژئاوای کوردستان رێکدەخەن. 
 
پلاتفۆرمی دامەزراوە دیموکراسییەکان داوا لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، پیشەگەران، کاسبکاران، کەسانی ئەکادیمی، خوێندکار و هاونیشتمانییان بەگشتی دەکات، بۆ گەیاندنی دەنگی بەهێزی پشتیوانیکردنیان لە رۆژئاوای کوردستان، لە گردبوونەوەکەدا بەشداربن. 
 
پلاتفۆرمەکە رایگەیاندووە، گردبوونەوەکە کاژێر 15:00ـی رۆژی 1ـی شوباتی 2026 لە پارکی کۆشویۆڵو لەبەردەم باڵەخانەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە شارۆچکەی رێزان (باغڵار) لە ئامەدی باکووری کوردستان دەستپێدەکات. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاشماوەی درۆنێک لەم شوێنە کەوتە خوارەوە و ئاگری گرتووە

لە دوو کاژێردا چوار درۆن ئاراستەی هەولێر کران

ئەم شەو بە چوار درۆن سەنتەری شاری هەولێر بۆردوومان کرا، یەکێک لە درۆنەکان لەنێو بەڕێوەبەرایەتییەکی سەر بە وەزارەتی بارزگانی کەوتە خوارەوە.