وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلەی باران و بڕی بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستانی گرتووەتەوە. بەگوێرەی ئاماری کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 48 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە قەزای مێرگەسۆر باریوە لە پارێزگای هەولێر، کەمترین بڕی بارانیش لە قەزای خوورماتوو باریوە 8.6 ملیمەترە.
 
ئامارەکە 48 کاژێر بارانبارینی دوو رۆژی رابردووە تاوەکو پێشنیوەڕۆی دووشەممە. بڕی باران بەگوێرەی پارێزگاکان، جگە لە هەولێر، لە دێرەلووک لە پارێزگای دهۆک 197 ملیمەتر باران باریوە. لە سلێمانی زۆرترین بڕ لە ناحیەی بەرزنجە بووە و 82 ملیمەتر باران باریوە، لە پارێزگای هەڵەبجە زۆرترین بڕ لە قەزای خورماڵ باریوە کە 67.9 ملیمەتر بارانە.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمشەو ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت. لەبارەی سبەیەوە دەڵێت: "ئاسمان نیمچەهەور و ساماڵ دەبێت. لە بەیانیی زوودا ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە، زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان".
 
ئاماری بارانبارینی 48 کاژێری بە گوێرەی پارێزگاکان:
 
پارێزگای هەولێر:
 
هەولێر 50.4 ملیمەتر 
پیرمام 71.6 ملیمەتر
شەمامک 46.1 ملیمەتر
سۆران 122.5 ملیمەتر
هیران 101 ملیمەتر
خەبات 52.2 ملیمەتر
شەقڵاوە 66.5 ملیمەتر
حاجی ئۆمەران 81.6 ملیمەتر
بارزان 196 ملیمەتر
رواندز 130.4 ملیمەتر
مێرگەسۆر 214 ملیمەتر
کۆیە 110.5 ملیمەتر
سیدەکان 70 ملیمەتر
دیبەگە 31.2 ملیمەتر
چۆمان 98.4 ملیمەتر
خەلیفان 124.5 ملیمەتر
نازەنین 106.6 ملیمەتر
بەنداوی گۆمەسپان 57 ملیمەتر
بەنداوی دوین 79 ملیمەتر.
 
پارێزگای سلێمانی: 
 
سلێمانی 40.8 ملیمەتر
چەمچەماڵ 30.2 ملیمەتر 
دووکان 9.8 ملیمەتر
بازیان 48.8 ملیمەتر
رانیە 62 ملیمەتر
قەڵادزێ 64.5 ملیمەتر
ماوەت 67.9 ملیمەتر 
چوارقوڕنە 65 ملیمەتر 
سەرکەپکان 73.5 ملیمەتر
دەربەندیخان 52.6 ملیمەتر
پێنجوێن 74.7 ملیمەتر 
ئاغجەلەر 50 ملیمەتر
سەنگاو 32.5 ملیمەتر
چوارتا 79 ملیمەتر 
یاخسەمەر 80.4 ملیمەتر
سەیدسادق 45.6 ملیمەتر
بەرزنجە 82 ملیمەتر
قەرەداغ 61.1 ملیمەتر 
قڕگە 33.6 ملیمەتر
تەکیە 36.7 ملیمەتر 
سیتەک 44.4 ملیمەتر.
 
پارێزگای دهۆک:
 
دهۆک 71.2 ملیمەتر
زاخۆ 72.5 ملیمەتر
ئاکرێ 84 ملیمەتر
بامەڕنی 103 ملیمەتر
مانگێش 117 ملیمەتر 
کانی ماسێ 126 ملیمەتر
ئامێدی 136 ملیمەتر
بجیل 143 ملیمەتر
گردەسێن 65.7 ملیمەتر
دینارتە 144.7 ملیمەتر
باتوفا 149 ملیمەتر
سەرسینگ 148 ملیمەتر
شێخان 94 ملیمەتر
بەردەڕەش 58.5 ملیمەتر
دێرەلووک 197 ملیمەتر
باعەدرێ 63 ملیمەتر
قەسرۆک 112.8 ملیمەتر
چەمانکێ 167 ملیمەتر
زاویتە 139 ملیمەتر
سیمێل 79 ملیمەتر
شیلادزێ 161 ملیمەتر
 
پارێزگای کەرکووک؛ گەرمیان و ناوچە دابڕاوەکان: کەرکووک 10.6 ملیمەتر - کەلار 33 ملیمەتر - مەیدان 51.4 ملیمەتر - خانەقین 18.2 ملیمەتر - خورماتوو 8.6 ملیمەتر - کفری 36.6 ملیمەتر - شوان 36.5 ملیمەتر - تەکیەی جەباری 33 ملیمەتر.
 
پارێزگای هەڵەبجە: هەڵەبجە 59.4 ملیمەتر - تەوێڵە 54.6 ملیمەتر - خورماڵ 67.9 ملیمەتر - بیارە 55 ملیمەتر - سیروان 57 ملیمەتر.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێکخراوی بەختەوەری هاوکاریی گەیاندە پیرانشار

رێکخراوێک لە هەرێمی کوردستان هاوکاریی دەگەیێنێتە رۆژهەڵاتی کوردستان

سەرۆکی رێکخراوی بەختەوەری دەڵێت، هاوکاریی مرۆییان گەیاندووەتە ژمارەیەک خێزان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، کە پێویستیان بە خۆراک و پێداویستیی رۆژانە بووە.