نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی لە درێژکردنەوەی ئەرکی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق دەکەم

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری ئەڵمانیا بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی هێزەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا نووسیویەتی، "پێشوازی لە بڕیاری حکومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکەم بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی هێزە ئەڵمانییەکان لە عێراق."

ئەمەش لە کاتێکدایە کە رۆژی پێنجشەممە، پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا (بۆندستاگ) بڕیاری دا هێزەکانی ئەو وڵاتە تاوەکو 31ی کانوونی دووەمی 2027 لە هەرێمی کوردستان و عێراق بمێننەوە.
 
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "داعش هێشتا هەڕەشەیەکی جیدییە بۆسەر عێراق و سەقامگیریی ناوچەکە. ئێمە رۆڵی بەردەوامی ئەڵمانیا لەگەڵ هاوبەشانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بەرز دەنرخێنین."

477 پەرلەمانتار لە بەرژەوەندیی درێژکردنەوەی ئەرکی هێزە ئەڵـمانییەکان دەنگیان دا و 100ی دیکە دژی بوون. یەک پەرلەمانتاریش بێلایەن بوو.

بە گوێرەی یاسا پەسنکراوەکە، 109 ملیۆن یۆرۆ وەک خەرجیی ئەم ساڵی مانەوەی سەربازانی ئەڵمانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەرخان دەکرێت.

نزیکەی 500 سەربازی ئەڵمانی لە چوارچێوەی ئەرکێکی هاوپەیمانیی ناتۆ لە هەرێمی کوردستان و عێراق جێگیرن و ژمارەیان وەک خۆی دەمێنێتەوە. بڕیاربوو ئەرکەکەیان 31ی ئەم مانگە کۆتایی بێت.

ئامانجی ئەو هێزانە، وەک ئەڵمانیا باسی دەکات، رێگریکردنە لە سەرهەڵدانەوەی داعش و یارمەتیدانی پاراستنی ئاسایشی عێراقە.

هێزەکان بە دیاریکراوی لە هەولێر و بەغدان.

ئەڵمانیا لە ساڵی 2014ـەوە بە بەهای زیاتر لە 3 ملیار یۆرۆ لە بواری ئەمنی و مرۆییدا یارمەتیی عێراق و هەرێمی کوردستانی داوە. 

وڵاتە ئەورووپییەکە لە ساڵی 2022ـەوە کۆتایی بە ئەرکێکی هاوشێوە لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان هێنا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیلان کۆنت ئایان، پەرلەمانتاری دەم پارتی

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی: تاوەکو بارهەڵگرەکان دەگەنە کۆبانێ، لە تێکۆشان بەردەوام دەبین

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی دەڵێت، پێویستە رێگە بدرێ هاوکاری مرۆیی لە رێگەی دەروازەی پرسووسی رووهای باکووری کوردستانەوە بگاتە رۆژئاوای کوردستان و ئاماژە بەوە دەکات: "تاوەکو دەروازە سنوورییەکە دەکرێتەوە و هاوکاری دەگاتە گەلی کورد، لە تێکۆشان بەردەوام دەبین."