عەرەبەکانى خورماتوو سکاڵا دژ بە 7 جووتیاری کورد تۆمار دەکەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دادگەی دووز سکاڵای جووتیارانی کورد لە دژی عەرەب رەتدەکاتەوە و تاوتوێی سکاڵای جووتیارانی عەرەب دەکات لە دژی حەوت جووتیاری کورد، بە پاساوی دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانیان.
 
رۆژی 29ی کانوونی دووەمی 2026، دادگەی دووز تاوتوێی سکاڵایەکی کردووە، کە ژمارەیەک جووتیاری کورد لە دژی ژمارەیەک هاووڵاتیی عەرەب لە سنووری ئەو قەزایە تۆماریان کردبوو، بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر جووتیارانی کورد لە ناوچەی تەپەسەوز لە مانگی تەممووزی 2025.
 
ئەحمەد جومعە، نوێنەری جووتیارانی گوندی تەپەسەوز لە قەزای خورماتوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند: "سکاڵایەک لەدژی حەوت هاووڵاتیی عەرەب هەبوو کە داوای دەستگیرکردنی ئەو کەسانەمان کردبوو، بەڵام دادوەری دادگە بڕیاری دا کە سکاڵاکەیان رەتبکاتەوە."
 
زیاتر لە 1800 دۆنم زەویی ناوچەکانی تەپەسەوز و حلێوە لە رۆژئاوای خورماتوو کێشەی لەسەرە لەنێوان خاوەنە رەسەنەکانی کەرکووک لەگەڵ ژمارەیەک لە دانیشتووانی عەرەبی ناوچەکە.
 
نوێنەری جووتیارانی گوندی تەپەسەوز رایگەیاند، لەلایەن دادگەوە ئاگادار کراونەتەوە، رۆژی 2ی شوبات دادگاییکردنی حەوت جووتیاری کورد دەبێت، کە لەلایەن ژمارەیەک جووتیاری عەرەبەوە. سکاڵایان لەدژ تۆمارکراوە. 
 
بەگوتەی ئەحمەد جومعە، ئەو عەرەبانەی سکاڵاکەیان تۆمار کردووە، بانگەشەی ئەوە دەکەن جووتیارانی کورد زەویی ئەوانیان داگیرکردووە، کە زیاتر لە 180 دۆنم دەبێت.
 
چیرۆکی ناکۆکییەکانی سەر ئەو زەوییانە لە دوای ساڵی 1976 دەستیپێکردووە، کە قەزای خورماتوو لە سنووری پارێزگای کەرکووک جیا کراوەتەوە و خراوەتە سەر پارێزگای سەڵاحەدین.
 
لە وەڵامی نووسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، هادی عامری، سەرۆکی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی ماددەی 140، لە 11ی کانوونی یەکەمی 2025 بە وەزارەتی کشتوکاڵی گوتووە: ماددەی 140 خورماتوو دەگرێتەوە و زەوییە کشتوکاڵییەکانی بەگوێرەی بڕیاری 369ی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش لە 31ی ئاداری 1975 بەناوکراون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک پێشمەرگە لە ناوچەکە.

فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە نزیک خوورماتوو: جوڵەی داعش زیادیکردووە و چەکی پێشکەوتوویان هەیە

چەند چەکدارێک لە ناوچەکانی نێوان قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان و قەزای خوورماتوو لە ناوچە دابڕاوەکان بیندراون. فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە سنوورەکە دەڵێ: "چەکدارەکان داعش بوون و چەکی گەرمیبینی پێشکەوتوویان پێیە".