رووداو دیجیتاڵ
لە شاری هەرسینی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کەسێک دایکی خۆی دەکوژێت. جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، بکوژ دوای کەمتر لە دوو کاژێر دەستگیرکراوە.
جەلال پشووتەن، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە شاری هەرسینی سەر بە پارێزگاکە، تیمەکانیان لە رووداوێک ئاگادار کراونەتەوە کە ژنێکی تەمەن 83 ساڵ لە ماڵەکەی خۆی کوژراوە.
جەلال پشووتەن گوتی، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی خێرا، دەرکەوت کە ژنەکە لەلایەن کوڕە تەمەن 35 ساڵانەکەیەوە کوژراوە و دواتر هەڵاتووە.
رووداوەکە دوێنێ هەینی 29-03-2024 روویداوە و جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە دەڵێت، توانیویانە لە کەمتر لە دوو کاژێردا شوێنی مانەوەی بکوژ بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.
جەلال پشووتەن گوتی، بکوژ لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت و تاوەکو ئێستا هۆکاری پشت کوشتنەکە روون نەبووەتەوە.
بەپێی راپۆرتی پۆلیسی پارێزگاکە، لە 21-03-2023ـوە تاوەکو 21-09-2023، لانیکەم 46 کەس لە کرماشان کوژراون کە بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی 2022، 48٪ زیادیکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ