رووداو - هەولێر
دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی کۆچی دوایی سەعید گاباری، هونەرمەندی ناسراوی کوردستان بڵاوکرایەوە، کەسوکارەکەی رەتیانکردەوە.
ئیبراهیم گاباری، ئامۆزای سەعید گاباری بە رووداوی راگەیاند، هەواڵی کۆچی دوایی گاباری ناڕاستە، بەڵام تەندروستیی ناجێگیرە. خانەوادەی سەعید گاباری پێشتر رایانگەیاندبوو، ماوەی چەند رۆژێکە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.
هەر ئەمڕۆ د. وەڵاتی ئیبراهیم ئاکرەیی کە چارەسەری سەعید گاباری دەکات بە رووداوی راگەیاند، سەعید گاباری تووشی شێرپەنجەی سییەکان بووە و شێرپەنجەکەی گەیشتووە بە مێشکی و لە هەولێر لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە.
ئیبراهیم گاباری پێشتر بە رووداوی راگەیاند "سەعید گاباری لە ئەڵمانیا بوو، کە گەڕایەوە بەهۆی کۆرۆناوە 14 رۆژ کەرەنتین کرا، دواتر گوتیان هیچی نییە. هاتە ماڵی ئێمە، بەر لە چەند رۆژێک گوتی، سەری دەئێشێت، بەڵام دواتر سەرئێشەکەی زۆرتر بوو، هێنامان بۆ نەخۆشخانە و پێیان گوتین تووشی شێرپەنجەی سییەکان بووە، شێرپەنجەکەشی کاری لە سەری کردووە، پزیشک دەڵێن هیوایەکی نەماوە، چونکە کێشەی زۆرە، ئەمڕۆ فڕۆکە هەبوو، ئێمە ویستمان بینێرین، بەڵام پێیان گوتین ئەستەمە، چونکە ئەگەر هەناسە دەستکردەکەی ببڕین، تەواو دەبێت".
سەعید گاباری خەڵکی حەسەکەی رۆژئاوای کوردستانە، یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی کورد و چەندین سترانی بەناوبانگی هەیە، چەند گۆرانیبێژێکیش گۆرانییەکانی ئەویان گوتووەتەوە.
ئەو هونەرمەندە یەکێکبووە لەوانەی لە سەیدایێ تیرێژ و جگەر خوین نزیکبووە؛ چەندین هۆنراوەی ئەوانی کردووە بە گۆرانی، یەکێک لە گۆرانییە ناسراوەکانی "بڵبڵێ دڵشاد"ە، کە سەیدایێ تیرێژ نووسیویەتی.
گاباری لەگەڵ ئەوەی نابینایە، چووەتە ناو پێشمەرگە و وەکو هونەرمەندێک لە ریزی شۆڕشدا بووە، لەگەڵ سترانی شۆڕشگێڕی، گۆرانیی ئەڤینداری و جیاوازی گوتووە.
سەعید گاباری باوکی هەشت منداڵە، لە ساڵی 1956 لەدایکبووە و نزیکەی 50 ساڵە گۆرانی دەڵێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ