رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی هەرێمی کوردستان "هۆشدارییەکی لەبارەی کەشوهەوا" بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو و رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و هەینی، لە تەواوی هەرێمی کوردستان "بارانێکی زۆر دەبارێت."
هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند رێنوێنییەکی خستووەتەڕوو و "هۆشداری دەدات" بە هاووڵاتییان لە ئەگەری روودانی لافاو، رێنوێنییەکان پەیڕەو بکەن.
رێنوێنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمانەن:
1- سویچی کارەبای ماڵ بکوژێننەوە.
2- لەو شوێنانە مەوەستن کە مەترسیی هەبوونی کارەبای لێ دەکرێت.
3- بڕۆنە بەرزترین شوێنی ماڵەکانتان.
4- شۆفێری مەکەن.
5- لە ناوچە نزمەکان دوور بکەونەوە.
6- زۆر پێویست نەبێت، رێگە گشتییەکان بەکارمەهێنن.
7- لەو ناوچانە دوور بن کە مەترسیی هەورەبرووسکەیان تێدایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ